هەواڵ
ئابووری
داهاتی سلێمانی (158%) زیادی كردووە
داهاتی سنوری سلێمانی لە (6) ملیار دینارەوە بۆ (16) ملیار دینار زیادی كردووە، واتا بەڕێژەی (158%) زیادبووە
بڵاوکراوەتەوە لە : 22 ئایار 2026
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
هەواڵ
ئابووری
داهاتی سنوری سلێمانی لە (6) ملیار دینارەوە بۆ (16) ملیار دینار زیادی كردووە، واتا بەڕێژەی (158%) زیادبووە
بڵاوکراوەتەوە لە : 22 ئایار 2026
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
درەو:
ماڵپهڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگای( سلێمانی و هەڵەبجە) و ئیدارەکانی (راپەڕین و گەرمیان) بڵاویكردەوە:
داهاتی هەفتەی رابردووی سنوری سلێمانی 16/5 – 22/5/2026: ( 16 ملیار و 561 ملیۆن )دینار بووە، بەجۆرێك كە 99%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 1%ـی داهاتەكە بەشێوەی چەك بووە
بەڵام داهاتی هەفتەی رابردووی سنوری سلێمانی 9/5 – 15/5/2026: ( 6 ملیار و 404 ملیۆن )دینار بووە بەراورد بەم هەفتەیە نزیكەی (10) میار دینار زیادی كردووە بە رێژەی (158%).
- كۆی داهاتی نیسان سنوری سلێمانی (43 ملیار و 405 ملیۆن) دینار بووە
- كۆی داهاتی مانگی ئازاری سنوری سلێمانی (43 ملیار و 927 ملیۆن) دینار بووە
- كۆی داهاتی مانگی شوباتی سنوری سلێمانی (68 ملیار و 313 ملیۆن) دینار بووە
- كۆی داهاتی مانگی كانونی دووەمی سنوری سلێمانی (52 ملیار و 336 ملیۆن) دینار بووە