سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئابووری

تیمێكی تایبەت بە (ئیسكۆدا) لە هەرێم دروست دەكرێت

دروستكردنی تیمی تایبەت و زیادكردنی زمانی كوردی بۆ سیستەمەكە، بڕیاری ئەمڕۆی كۆبوونەوەی هاوبەشی هەولێرو و بەغداد بوو تایبەت بە چۆنیەتی جێبەجێكردنی سیستەمی (ئیسكۆدا) لە هەرێمی كوردستان. 

بڵاوکراوەتەوە لە : 8 نیسان 2026

تیمێكی تایبەت بە (ئیسكۆدا) لە هەرێم دروست دەكرێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


(درەو):
دروستكردنی تیمی تایبەت و زیادكردنی زمانی كوردی بۆ سیستەمەكە، بڕیاری ئەمڕۆی كۆبوونەوەی هاوبەشی هەولێرو و بەغداد بوو تایبەت بە چۆنیەتی جێبەجێكردنی سیستەمی (ئیسكۆدا) لە هەرێمی كوردستان. 
تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی تەكنیكی كرد، تایبەت بە جێبەجێكردنی سیستەمی (ئیسكۆدا)و یەكخستنی رێكارە گومرگییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان. 
ئەوانەی لەم كۆبوونەوەیەدا بەشداربوون بریتی بوون لە:
-    بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گومرگە فیدراڵییەكان
-    بەڕێوەبەری گشتی گومرگەكانی هەرێمی كوردستان و یاریدەدەرەكەی
-    راوێژكاری وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان
-    بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە دەستەی گشتی گومرگە فیدراڵییەكان 
-    تیمی شارەزایانی ئۆنكتاد-ی نێودەوڵەتی
ئەم كۆبوونەوەیە بۆ تاوتوێكردنی رەشنوسی رێككەوتنی جێبەجێكردنی پرۆسەی بە ئەلیكترۆنیكردنی گومرگی (ئەسكیۆدا) بوو لە هەرێمی كوردستان، ئەمە بەگوێرەی رێنماییەكانی كۆبوونەوەی 6ی ئەم مانگەی ئەنجومەنی وزاری ئابوری.
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی عێراق، لە كۆبوونەوەكەدا تەیف سامی جەختی كردوەوە لەسەر پێویستیی رەچاوكردنی یاساكان لەناو سیستەمی (ئەسكیۆدا)و دەستنیشانكردنی سەرجەم بەریەككەوتنە یاساییەكان لەنێوان بەغدادو هەرێمی كوردستان، بۆئەوەی هەماهەنگی بكرێت و رەزامەنی فەرمییان لەبارەوە وەربگیرێت. 
لە كۆبوونەوەكەدا رێككەوتن كراوە لەبارەی ئەوەی "لەلایەن كۆمپانیا پەیوەندیدارەكانەوە لە هەرێمی كوردستان، تیمێكی ئەسكیۆدا تایبەت بە هەرێم دروستبكرێت و ببیت بە بەشێك لە تیمی نیشتمانی، دەسەڵات و بەرپرسیارێتی هەرلایەك بە وردی دیاری بكرێت و گەرەنتی ئەوە بكرێت كارەكان بەبێ كێشە بەڕێوەبچن". 
بەمەبەستی بەرزکردنەوەی لایەنە تەکنیکیەکان، وەزیری دارایی عێراق فەرمانیداوە، شانبەشانی زمانی عەرەبی و ئینگلیزی، رووکارێکی زمانی کوردی لەناو سیستەمەکەدا دابنرێت، بۆ دڵنیابوون لە ئاسانکاری بەکارهێنان. 
هەروەها رێککەوتنەکە دەستپێکردنی بەرنامەیەکی ڕاهێنانی گشتگیر لەخۆدەگرێت کە تیایدا تیمی نیشتمانی؛ راهێنان بەو کارمەندانە دەکات کە سیستەمەکە لە ناوچەکەدا بەڕێوەدەبەن، ئەمەش کارایی تەکنیکی باشتر دەکات و رێکارە ئیدارییەكان لە سەرجەم دەروازە سنورییەکان، ستاندارد دەکات.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 6 کاتژمێر

كورد (5) ئەندامی هەیە لەپەرلەمانی عێراق

null
پێش 21 کاتژمێر

ئێران مەرجەكانی خۆی راگەیاند كە ترەمپ رازی بووە

null
پێش 22 کاتژمێر

ترەمپ: بۆ دوو هەفتە هێرشەكان رادەگرم