سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئابووری

مانگی ئاب داهاتی نەوتی عێراق 200 ملیۆن دۆلار زیادیكردووە

بڵاوکراوەتەوە لە: 1 ئەیلوول 2018

مانگی ئاب داهاتی نەوتی عێراق 200 ملیۆن دۆلار زیادیكردووە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاستی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی ئابی رابردووی راگەیاند و بە بەراورد بە مانگەكانی رابردوو هەناردە و داهاتی نەوت زیادیكردووە.
بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی نەوتی عێراق، مانگی ئابی رابردوو عێراق (111 ملیۆن و 61 هەزارو 618) بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە كردووە".
تێكڕای هەناردەی نەوتی مانگی رابردوو لە رۆژێكدا گەیشتوەتە (3 ملیۆن و 583 هەزار) بەرمیل و تێكڕای نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیلێكی لەو مانگەدا بە (69.593) دۆلار فرۆشتووە.
داهاتی هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوودا گەیشتوەتە (7 ملیار و 729 ملیۆن و 57 هەزار) دۆلار بووە،
بەراورد بە مانگی تەمموز داهاتی نەوتی ئاب  ( 200 ملیۆن دینار ) زیادیكردووە كە (7 ملیار و 532 ملیۆن و 500 هەزار) دۆلار بووە.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 12 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات