سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئابووری

ئینفۆگرافیک

مانگی تەمموز داهاتی نەوتی عێراق زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بووە

بڵاوکراوەتەوە لە: 29 ئاب 2018

مانگی تەمموز داهاتی نەوتی عێراق زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بووە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاستی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی تەمموزی رابردوو راگەیاند و بە بەراورد بە مانگەكانی رابردوو هەناردە و داهات زیادیكردووە.
بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی نەوتی عێراق، مانگی  تەمموزی رابردوو عێراق (109 ملیۆن و 857 هەزارو 705) بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە كردووە".
تێكڕای هەناردەی نەوتی مانگی رابردوو لە رۆژێكدا گەیشتوەتە (3 ملیۆن و 661 هەزار) بەرمیل و تێكڕای نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیلێكی لەو مانگەدا بە (68.322) دۆلار فرۆشتووە.
داهاتی هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوودا گەیشتوەتە (7 ملیار و 532 ملیۆن و 500 هەزار) دۆلار بووە، بەڵام داهاتی هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا (7 ملیار و 323 ملیۆن و 150 هەزار) دۆلار بووە. واتا داهاتی نەوت بە بەراورد بە مانگی رابردوو زیاتر لە ( 200 ملیۆن دۆلار ) زیادیكردووە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 12 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات