هەواڵ
ئابووری
(5 هەزار 316) پاسەوان بۆ پەرلەمانتاران دادەنرێت
بڵاوکراوەتەوە لە: 2 کانوونی دووەم 2026
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
هەواڵ
ئابووری
بڵاوکراوەتەوە لە: 2 کانوونی دووەم 2026
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
درەو:
لە رۆژی سوێند خواردنیانەوە هەر هەر پەرلەمانتارێكی عێراق مانگانە (8 ملیۆن و 200 هەزار) دیناری موچە، (16) ملیۆن دیناری (16) پاسەوان، (3) ملیۆن دیناری كرێی خانو یان شوقە، كۆی گشتی بڕی (27 ملیۆن و 200) هەزار دینار مانگانە دەخرێتە سەر ئەژماری بانكیان، لە رۆژی سوێندخواردنیانەوە ( 5 هەزارو 316) پاسەوان بۆ پەرلەمانتاران دادەنرێن، كۆی موچەكەیان مانگانە دەكاتە (5 ملیارو 316 ملیۆن) دینارە.
رۆژی 29ی 12/2025 پەرلەمانتارانی عێراق سوێندیان خوارد، لەو رۆژەوە بۆ ماوەی (4) ساڵ، سەرجەم ئیمتیازاتەكانیان بۆ خەرج دەكرێت و شمولیان دەكات.
پەرلەمانی عێراق پێكهاتووە لە (329) پەرلەمانتار، سەرۆك و دوو جێگر و (326) پەرلەمانتار و ژمارەیەكی زۆر راوێژكار و فەرمانبەرو كۆی خەرجی ساڵی رابردووی ( 2025)ی پەرلەمانی عێراق بەپێی راپۆرتی وەزارەتی دارایی عێراق زیاتر لە (600) ملیار دینار بووە.
هەر پەرلەمانتارێك (16) پاسەوان، سەرۆكی پەرلەمان (40) پاسەوان و جێگرانی سەرۆكی پەرلەمان هەریەكەیان (30) پاسەوانی بۆ دادەنرێت.
- 326 پەرلەمانتار دەكاتە (5 هەزار و216) پاسەوان.
- سەرۆكی پەرلەمان (40) پاسەوان.
- دوو جێگری سەرۆكی پەرلەمان (60) پاسەوان.
كۆی گشتی ( 5 هەزار 316) پاسەوان بۆ پەرلەمانتاران دادەنێرێێت.
- هەر پاسەوانێك مانگانە بە تێكڕا (ملیۆنێك) دینار وەردەگرێت
- كۆی گشتی پارەی پاسەوانان دەكاتە ( 5 ملیار و 316 ملیۆن) دینار .
موچەی پەرلەمانتارێكی عێراق، لەگەڵ دەرماڵەو خەرجییەكانی دەخرێتە سەر ئەژماری بانكی پەرلەمانتار:
? (5 ملیۆن و 200 هەزار) دیناری موچەی بنەڕەتی
? (3 ملیۆن) دینار) دەرماڵەی میوانداری خەرجی
? واتا كۆی موچەی پەرلەمانتارێك دەرماڵەو بنەڕەتی (8 ملیۆن و 200 هەزار) دینار).
? (16 ملیۆن) دیناری (16) پاسەوان دەچێتە سەر ژمارە بانكی پەرلەمانتاران، بەشێكیان چەند پاسەوانێك بە پارەیەكی رەمزی دادەنێن.
?(3 ملیۆن) دینار كرێی خانو یان شوقە
كۆی گشتی ئەو پارەیەی مانگانە دەچێتە سەر ئەژماری بانكی پەرلەمانتارێك دەكاتە (27 ملیۆن و 200 هەزار) دینار.
كۆی گشتی ئەو پارەیەی دەخرێتە سەر ئەژماری بانكی پەرلەمانتارانی عێراق:
- كۆی (326) پەرلەمانتار دەكاتە ( 8 ملیار و 867 ملیۆن و 200 هەزار) دینار و ساڵانە دەكاتە ( 106 ملیار و 406 ملیۆن و 400 هەزار) دینار.
- سەرۆكی پەرلەمان مانگانە بە خەرجی و دەرماڵەو پاسەوان و نەسریە نزیكەی (150) ملیۆن دیناری لەبەردەستدایە.
- جێگری سەرۆكی پەرلەمان بە پاسەوان و موچەو خەرجیەوە نزیكەی (100) ملیۆن دیناری لەبەردەستدایە.
ژمارەی پەرلەمانتارانی كورد (58) پەرلەمانتارە، كۆی ئەو پارەیەی دەخرێتە سەر ئەژماری بانكیان ( ملیارێك و 577 ملیۆن و 600 هەزار) دینار .
پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە كوردیەكان:
- فراكسیۆنی پارتی: 27 پەرلەمانتار
- فراكسیۆنی یەكێتی: 18 پەرلەمانتار
- فراكسیۆنی هەڵوێست: 5 پەرلەمانتار
- فراكسیۆنی یەكگرتوو: 4 پەرلەمانتار
- فراكسیۆنی نەوەی نوێ: 3 پەرلەمانتار
- فراكسیۆنی كۆمەڵ: 1 پەرلەمانتار
هەموو پەرلەمانتارێك پاسپۆرتی دیپلۆماسی پێدەدرێت
بەشێك لەو پەرلەمانتارانەی خانەنشین دەبن:
- پەرلەمانتاری عێراق كە خانەنشین دەبێت، دەبێت تەمەنی لە 45 ساڵ زیاتر و 15 ساڵ خزمەتی هەبێت، ئەگەر ئەو مەرجەی نەبێت
- 6 پاسەوانی بۆ دادەنرێت تا كۆتایی ژیانی یان تەمەنی دەگاتە خانەنشینی
- ئەگەر مەرجی خانەنشینی تیا بێت (100) ملیۆن دینار ئیكرامیە وەر دەگرێت، وەك هەر فەرمانبەرێكی عێراق بە پلەو بڕوانامە خانەنشین دەكرێت.