سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

ئابووری

هێڵی ئاسمانی بەریتانیا و فەرەنسا گەشتەكانیان بۆ ئێران رادەگرن

بڵاوکراوەتەوە لە : 23 ئاب 2018

هێڵی ئاسمانی بەریتانیا و فەرەنسا گەشتەكانیان بۆ ئێران رادەگرن

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
هەردوو كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی بەریتانیا " بریتش ئێر وەیز"  هێڵی ئاسمانی فەرەنسا " ئێر فرانس" رایانگەیاند لە سەرەتای مانگی داهاتوەوە  گەشتەكانیان بۆ ئێران رادەگرن.
هەردوو كۆمپانیاكە رایانگەیاند گەشتەكانیان بۆ ئێران لە رووی بازرگانییەوە هیچ سوودێكی نەماوە.
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەماوەی رابردوودا لە رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی لەگەڵ ئێران كشایەوە و سزاكانی بۆسەر تاران گەڕاندەوە و بەوەش بەهای دراوی ئێران زۆر دابەزی و قەیرانێكی دارایی و ئابوریی سەخت لەو وڵاتە دروستكردووە ئێرانییەكان چیتر ناتوانن گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بكەن.
هێڵی ئاسمانی بەریتانیا دوای چوار ساڵ دابڕان، دوو ساڵ لە مەوبەر گەشتەكانی بۆ ئێران دەستپێكردەوە، و دواهەمین گەشتی كۆمپانیاكەش لە لەندەنەوە بۆ تاران رۆژی 22ی ئەیلولی داهاتوو بەڕێوەدەچێت و رۆژی دواتر دەگەڕێتەوە.
كۆمپانیاكە داوای لێبوردنیشی لەو گەشتیارەكانی كرد كە بەنیازن دوای ئەو رۆژە گەشت بۆ ئێران بكەن و رایگەیاند قەرەبووی ئەوانە دەكاتەوە كە بەو بڕیارەی زیانیان پێدەگات، یاخود لەرێگەی هێڵی ئاسمانیی ترەوە گەشتەكانیان بۆ رێكدەخات.
هێڵی ئاسمانی فەرەنسا سەرەتای ئەم هەفتەیە گەشتە هەرزانەكانی بۆ ئێران " جۆن ئێر لاین" لە سێ‌ گەشتەوە بۆ یەك گەشت لە هەفتەیەكدا كەمكردەوە و 18 ئەیلولی داهاتووش كۆتایی بە گەشتەكانی بۆ ئێران دەهێنێت.
هێڵی ئاسمانی هۆڵەنداش " كەی ئێڵ ئێم" مانگی رابردوو رایگەیاند لە سەرەتای مانگی ئەیلولەوە گەشتەكانی لە ئەمستردامەوە بۆ تاران رادەگرێت.
هەر بەهۆی سزاكانی ئەمریكاوە بۆسەر ئێران، كۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی و كۆمپانیای دڵنیایی ئەڵمانیی " ئەلیانز" و كۆمپانیای شەحن و گواستنەوەی دەریایی دانمارك " میرسك" رایانگەیاند چالاكی و كارەكانیان لە ئێران كەمدەكەنەوە.

سەرچاوە: بی بی سی 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 19 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە حەوت مانگی یەکەمی 2026

null
٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

توانای پاڵاوتنی نەوت لە عێراق (%13) زیادیكردووە

null
٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

ڕەوشی كرێكاران‌و كارمەندانی  كەرتی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی