سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئابووری

ئەنجومەنی دەوڵەت سێ شەممە بڕیار لە داهاتە نانەوتییەكانی هەرێم دەدات

بڵاوکراوەتەوە لە: 14 ئەیلوول 2025

ئەنجومەنی دەوڵەت سێ شەممە بڕیار لە داهاتە نانەوتییەكانی هەرێم دەدات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):

سێ شەممەی ئەم هەفتەیە، واتا هەمان رۆژی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ، (ئەنجومەنی دەوڵەت) لەبارەی داهاتە نانەوتییەكانی هەرێمی كوردستانەوە بڕیار دەدات و چارەنوسی موچەی شەش مانگی ئەمساڵی موچەخۆرانی هەرێم یەكلادەبێتەوە.

بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجومەنی دەوڵەت بڕیار لەسەر نوسراوی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ بدات سەبارەت بە ناكۆكییەكانی نێوان هەولێرو بەغداد سەبارەت بە داهاتە نانەوتییەكانی هەرێمی كوردستان.

بەڵام بەگوێرەی قسەی سەرچاوەكان لە بەغدادەوە، ئەنجومەنی دەوڵەتی كۆبوونەوەو بڕیاری ئەمڕۆی خۆی بۆ رۆژی سێ شەممەی ئەم هەفتەیە دواخستووە.

سەرچاوەكان باسلەوە دەكەن، ئەنجومەنی دەوڵەت داوایكردووە، بۆ دانیشتنی رۆژی سێ شەممە سەبارەت بە ناكۆكییەكان لەبارەی داهاتە نانەوتییەكانی هەرێم، دوو راوێژكار لە وەزارەتەكانی (دارایی+ داد)ی هەرێمی كوردستان ئامادەبن، بۆئەوەی وەڵامی نوسراوەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ ئامادەبكرێت.

دوای درێژەكێشانی ناكۆكی وەفدە هاوبەشەكانی هەولێرو بەغداد لەسەر پرسی داهاتە نانەوتییەكانی هەرێم، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی چوارشەممەی رابردووی حكومەتدا بڕیاریدا یەكلاكردنەوەی ئەم ناكۆكییە رەوانەی ئەنجومەنی دەوڵەت بكات، ئەمە لەكاتێكدا بوو حكومەتی هەرێم خوازیاربوو پرسەكە بچێتە دادگای فیدراڵییەوە.

ئەگەر رۆژی سێ شەممە، ئەنجومەنی دەوڵەت بڕیار بدات، هەمان رۆژ كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەو لەوێ دواین بڕیار لەسەر ناكۆكییەكان دەدرێت و چارەنوسی موچەی (6) مانگی ئەمساڵی موچەخۆرانی هەرێم یەكلادەبێتەوە، كە بەهۆی ناكۆكی لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوت و دواتریش ناكۆكی سەربارەت بە داهاتە نانەوتییەكان پەكیكەوتووە.

حكومەتی هەرێم رەتیدەكاتەوە رێژەی 50%ی هەموو داهاتە نانەوتییەكانی هەرێم بگێڕێتەوە بۆ بەغدادو وەفدی هەرێم بەڵگەی یاسایی پێشكەشكردووە لەبارەی ئەوەی تەنیا 50%ی داهاتی دامەزراوە فیدراڵییەكان دەبێت بگەڕێندرێتەوە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 12 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات