سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

ئابووری

جەنگێكی ئابوریی لە نێوان ئەمریكا و ئەوروپا بەرپادەبێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 2 تەمموز 2018

جەنگێكی ئابوریی لە نێوان ئەمریكا و ئەوروپا بەرپادەبێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
یەكێتی ئەوروپا باجی گومركی قورس بەسەر كەلوپەلی هاوردەی ئەمریكا دەسەپێنێت، ئەگەر دۆناڵد ترەمپ بەڵێنەكانی بۆ سەپاندنی باج بەسەر ئۆتۆمبیلی هاوردەكراوی ئەوروپادا جێبەجێ بكات.
كۆمسیۆنی ئەوروپا كە سیاسەتی بازرگانی 28 ئەندامەكەی یەكێتی ئەوروپا جێبەجێ دەكات لە نامەیەكدا بۆ دەسەڵاتدارانی ئەمریكا دەڵێت:" هاوردەی ئەمریكا بۆ وڵاتانی ئەوروپا كە بەهاكەی دەگاتە 294 ملیار دۆلار لە هەموو كەرتە ئابورییەكانی ئەمریكا، رووبەڕووی رێوشوێنی دژ دەبێتەوە".
دۆناڵد ترەمپ كێشەی جەختیكردەوە كە كێشەی ئەوروپییەكان زیان بازرگانییەكانی بۆ وڵاتەكەی لە چین كەمتر نییە و هەڕەشەی ئەوەشی كرد كە بە رووبەرووی ئەوروپا دەبێتەوە بە سەپاندنی باجی گومركی بە رێژەی لە سەدا 20 بەسەر هاوردەی ئۆتۆمبیلی ئەوروپا.
یەكێتی ئەوروپا لە ماوەی رابردوودا باجی بەسەر بەرهەمەكانی جینزی ئەمریكەی و ماتۆڕسكیلی هاری دیفسۆندا سەپاند، لە كاردانەوەیدا بەرامبەر بە سەپاندنی باج بەسەر هاوردەی پۆڵا و ئەلەمنیۆمی ئەوروپا بۆ ئەمریكا.
كۆمسیۆنی ئەوروپا لە نامەكەیدا دەڵێت:" شیكردنەوەی ئابوریی جەختدەكاتەوە كە زیادكردنی باج لەسەر بەرهەمەكان بە پلەی یەك زیان لە ئابوری ئەمریكا دەگەیەنێت، چونكە كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبیلی ئەوروپا بەشێوەیەكی گەورە بەشدارن لە ئابوری ئەمریكادا و ئامادەگییەكی هەمیشەیی پتەویان هەبووە".
كۆمسیۆنی ئەوروپا ئاشكراشیدەكات كە كۆمپانیاكانی یەكێتی ئەوروپا كە بارەگاكانیان لە ئەمریكایە ساڵی 2017 نزیكەی 2.9 ملیۆن ئۆتۆمبیلیان بەرهەمهێناوە، كە دەكاتە هاوتای لە سەدا 26شی كۆی بەرهەمی ئەمریكا، هەروەها ئەو كۆمپانیایانە 120 هەزار هەلی كاری راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی لەسەرتاسەری ئەو وڵاتەدا سەپاندووە.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 20 کاتژمێر

دادگای تاوانەكان بۆ بنیامین ناتەنیاهۆ نیە

null
٢٩ نیسان ٢٠٢٦

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە