سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

ئابووری

عێراق بۆری نەوتی نێوان كەركوك و بەغدای خستەوەگەڕ

بڵاوکراوەتەوە لە : 12 حوزەیران 2018

عێراق بۆری نەوتی نێوان كەركوك و بەغدای خستەوەگەڕ

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند دوای وەستانی بۆماوەی چوار ساڵ بۆری گواستنەوەی نەوتی كێڵگەكانی كەركوكی بۆ بەغداد خستەوەگەڕ.
جەبار لعێبی وەزیری نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند  بۆری ستراتیژی گواستنەوەی نەوتی خاوی كێڵگەكانی كەركوك بۆ بێجی و لەوێشەوە بۆ بەغدا خراوەتوەگەڕ.
لعێبی روونیشیكردەوە كە " بۆریەكە لە توانایدایە رۆژانە 40 هەزار بەرمیل نەوت بگوازێتەوە و درێژییەكەی زیاتر لە 180 كیلۆمەترە و نەوتی خاو بۆ پاڵاوگەی بێجی لە پارێزگای سەلاحەدین و پاڵاوگەی دۆرە لە باشووری بەغدا دابیندەكات".
سەرچاوەیەك لە كۆمپانیای نەوتی باكور لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی " فرانس پرێس " رایگەیاند بۆری نەوتی كەركوك بۆ بێجی و بەغدا لە ئازاری 2014ەوە بەهۆی هێرشی تیرۆریستییەوە وەستاوە.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 20 کاتژمێر

دادگای تاوانەكان بۆ بنیامین ناتەنیاهۆ نیە

null
٢٩ نیسان ٢٠٢٦

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە