هەموویان
2022-03-28 08:34:51
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو)
هەموویان لە منەوە دەست پێ دەکەن
گومان
پرسیار
بێهیوایی
هەموویان بە تۆ کۆتاییان دێ
یەقین
نەڕەی درۆی سەرکەوتن و
پاشەکشە بە ئەسپایی
***
وەکو مێژوو
پڕم لە کەرێتی و هەڵە
وەک سیاسەت
لێوانلێویت
لەدێوجامە و
داو و تەڵە
***
لێرە ئەی چێشت
ئەگەر خزمی جەنابی کاکە شێف نەبی
سەد ساڵ لەسەر ئاگر داتنێن
هەر پێ ناگەی
لێرە هاوڕێ
دوای هیچ هەواڵێک مەکەوە
کێشە نی یە
دێڕێکیش نەخوێنیتەوە
زەرەر ناکەی
پێوانەکان لێرە سەیرن
ڕۆژی کەرکوکێک ڕزگار کەی
بە ئەژنۆی جاسوسێک ناگەی
***
ئای لەبەهاری ڕەوشتان
چەند تێک چووە!
هەڵوێست بۆ وا ڕسوا بووە ؟
ئەرک بووە بە ناجائیز
بەم نەورۆزە
کوێری کردین
بۆنی گۆرەویەکەی پایز
بابهتی پهیوهندیدار