وڵاتی گولعومەر
2022-03-26 21:11:29
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو)
مەڵبەندی دۆڕانی مسۆگەر
دەستی مڕ ، بێ جۆکەر
گەعدەچی لەسەرێ
خوارەوەش بۆ سێوە و
سەی ئەسغەر
تەئریخی گرگنی نیشتەجێی
سەری دێڕ
کارخانەی شکاوی
پڕ کارگێڕ
ئەی هاوار
وەخێتێکی خراپ هات
میس بەهار
زۆر ناوەخت، زۆر خراپ
زێی گەورە مەتارەی پێ نی یە
مەسینە تەیەموم ئەکات و
ماسیشمان دێمی یە
تەڕایی تیا نەما کانیاوی ڕاپەڕین
سەد باڵمان دروست کرد
هیچیشیان پێی نەفڕین
فرۆشگای خەمێکین
هەرخۆمان ئەیکڕین
قەیناکە ، ڵێمان دێ
ڕۆستەمی زەمانەین
هەم شۆرت و حیجابین
هەم شەپقە و جامەنەین
ئەتوانین زەعیفە گۆشاو گۆش
سەرببڕین
موهیمین لە سێڵفی و ئەدمینا
زۆر جوانین
لەسەرەی بەنزینا
بابهتی پهیوهندیدار