چرۆ
2022-03-24 06:22:03
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو)
کورد: مالیە خراپە ، شتێکمان بۆ سەرف بکە
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: چیتان بۆ سەرف بکەم ؟ مەگەر سلفەی کەرێتی
***
گەرمیپێو: ئەوە زستان بۆچی گەڕایەوە؟
سپلیت: تەزبیحەکەی لێکەوتووە ، وائەزانێ لێرە لەبیری چووە.
**
پستە: ئەوە بۆچی ناتخەنە چەرەسەوە ؟ سومعەت خراپە؟
گوڵەبەڕۆژە: مەسەلەکە سومعەنی یە. شانسە شانس
***
گەنج: جنێوێکی سیاسیم پێ یە ،چی لێ بکەم
مەسیج:سێند توئۆڵ ی کە گیان
***
ڕاپەڕین: ئەوە هەرماوی؟ خۆ ئێمە بە حساب ڕیشەکێشمان کردی
خیانەت: های تڕحێو…من تازە چرۆ دەر ئەکەم
***
ئیفلاتون: ئامۆژگارییەکت بکەم لەم وەزعە ڕزگارت بێ؟
کاکە: نەخێر
***
عەدنان: ساختەچییەکانی ئەم وڵاتە لە کێ ئەچن ؟
قەحتان: لە شەریفەکانیان
***
تەقویم: قنگە قنگ مەکە ، بڕۆ .
بەهار: ئاخر بچم چی بکەم ؟دووڕۆژی تر ڕەمەزانە.