تایتانیک
2022-03-22 07:27:17
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو)
*پیاوی کورد : خوایە ڕوسیاش بپارێزە و ئافرەتانی ئۆکرانیاش.
*نەورۆز: بەسەری خۆم بمزانیایە وەزعتان وایە نەئەهاتم.
*فەیروز: بەقوربان خۆ من گون و گورچیلە نیم هەر بەیانیان خۆش بم .
*مێژووی کورد: تا زۆرترم بخوێنیتەوە زیاتر ناحاڵی ئەبیت.
*سەوزیفرۆش: ئەم گەڵامێوەی ئێمە تازەیە خواردنی تۆ نی یە، بۆ دەستی دووەکەی بگەڕێ
*لووت: لە ئایفۆندا جێم نابێتەوە، بە ئایپادەکە ڕەسمم بگرە.
*گەراج: با موهەندیسیش بیت ، بە دوومانگ بەقەدەر حەفتەیەکی من پەیدا ناکەی.
*سۆشیاڵ میدیا: من خەڵکم گەوج نەکردووە، گەوجەکانم بەرجەستە کردووە.
*سلێمانی: موشکیلەکانم وەک خواحافیزیی ژنان وایە، کە خەریکە تەواو ئەبێ مەوزوعێکی تری بەسەردا دێت.
*هەرێم: خەریکە بەبەرچاوی هەمووتانەوە عەینی تایتانیکم بەسەر دێ.
*پیپسی:تو زاتی خوا کە ئەمخۆیتەوە مەڵێ ئحححح