پیرەمێردی دووهەزارو بیست و دوو
2022-03-20 11:39:21
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو)
ئەمڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزەهاتەوە
قیسمێک گۆشت ئەبرژێنێ ، قیسمێک پیش ئەخواتەوە
چەند ساڵ، گوڵی هیوای ئێمە، پێ پەست بوو، تاکوو پار
هەڵوژەترشەی باوەحیز ، دەنکێکی هەزار دینار
ئەو ڕەنگە سوورە بوو کە لەئاسۆی بڵندی کورد
داهاتەکانی نەوتی بۆ بانقێکی تورکیا ئەبرد
نەورۆز بوو ئاگرێکی وەهای خستە جەرگەوە
بیل بتون پەشیمانین ، بە شەعب و پێشمەرگەوە
وا ڕۆژ هەڵات لە بەندەنی بەرزی وڵاتەوە
کەژاوەی کوڕە مەسئولە بۆ ڤێلاکەی ئەڕواتەوە
تا ئێستا ڕووی نەداوە لە تەئریخی میللەتا
بەنزینی قەرەهەنجیر ڕوبعێک بێ لە قیمەتا
پێی ناوێ بۆ شەهیدی وەتەن شیوەن و گرین
ئەوان بۆ شتێک کوژران ، ئێمە لە پای هیچ ئەمرین