ئەگەرەکان
2022-03-18 10:20:38
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو)
*ئەگەر مۆسیقا خۆراکی ڕۆح بێت ، گۆرانییە تازەکان ڕۆحی هەموومانیان بەدخۆراک کردووە.
*ئەگەر ژیانی خواپێداو بورجی عاجی بێ ،شوکور کوردستان ساحیلل عاجە.
*ئەگەر گوێ لەیەکگرتن نیشانەی ئەدەبی سیاسی بێ ، بەداخەوە سیاسییەکانمان زۆر بێئەدەبن.
*ئەگەر سیستانی مەرجەع بێ ، موقتەدا مەلزەمەیەکی ١٨ لاپەڕەییە.
*ئەگەر شانۆگەری دەرهێنەرێکی لە پشتەوە بێ ، ئەم وەزعی بەنزینە هەشت نۆ تێخەر خەریکین.
*ئەگەر ژنهێنان نیوەی ئیمانت بۆ تەواو بکات نیوەی بەتانییەکەت لێ دەسەنێت.
*ئەگەر هەولێر ئۆکرانیای ئێران بێ ، بەغا بیلاڕوسیاکەیەتی .
*ئەگەر بەڕە لای تەنکی یەوە بدڕێ هەق نی یە لەسەربان هەڵی بخەن.
*ئەگەر سومعە موهیم بوایە ، وەکو شاشەی مۆبایل درعیان بۆ دروست ئەکرد.
*ئەگەر لە شەهیدانی سەرچنار هەست بەغەریبی ناکەیت مانای وایە عەرەبی چبایشیت