جەژنی دار ودرەختە
2022-03-12 10:40:53
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو)
جەژنی دارو درەختە
دامەزراندن زۆر سەختە
مەسئول کە تەصریح ئەدات
کەڵەشێری ناوەختە
ڕابوردوو فلسێ ناکات
ھەر نانی ئەمڕۆ نانە
ئەوەی کە تەقدیر ئەکرێ
بەتەڵی جادەی تەختە
کەفائەت قسەی قۆڕە
خزمایەتی موھیمە
لەم دەوروزەمانەدا
ھینێتیشمان بە بەختە
مردین بەدەست پانێڵ و
کۆڕ و سیمینارەوە
پژمە یەک جاربێ سەبرە
دووجاربێ یەعنی جەختە
بەقەد ھەموو ئەڵمانیا
ڕادیۆ و ماڵپەڕمان ھەیە
ئەزمەی دەرمانی شەکرە و
ھینی شێرپەنجە وزەختە
لەئۆکرانیا شەڕ ئەبێ
سیعری توور لێرە ئەفڕێ
نوقسانی ھەیە ئەقڵ
وابزانم سێ تەختە
بابهتی پهیوهندیدار