لە (2021)دا داهاتی نەوتی عێراق ( 75 ملیار) دۆلار و هەرێم (4 ملیار) دۆلار بووە
2022-03-12 09:52:36
راپۆرتی: درەو
حکومەتی عێراق لە ساڵی (2021) دا زیاتر لە (1) ملیار بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، کە داهاتەکەی زیار لە (75 ملیار) دۆلار بووە، لە کاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی (2021) دا زیاتر لە (151) ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە کردووە، دوای لێدەرکردنی خەرجی و هەرزان فرۆشکردنی تەنها بڕی (3 ملیار و 870 ملیۆن) دۆلار داهاتی بۆماوەتەوە.
یەکەم: هەناردەو داهاتی نەوتی عێراق لە ساڵی 2021
بەپێی داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگەکانی ساڵی (2021)، حکومەتی عێراق لە (1/1/2021 – 31/12/2021) بڕی (1 ملیار و 102 ملیۆن و 188 هەزار و 981) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیا بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)ەوە، هەناردەی وڵاتانی دەرەوە کردووە، کە مانگی کانونی یەکەمی (2021) بەرزترین ڕێژەی نەوتی هەناردە کردووە کە بریتی بووە لە (98 ملیۆن و 192 هەزار و 317) بەرمیل نەوت بووە، مانگی شوباتی هەمان ساڵ کەمترین بڕی هەناردەکردووە لە ساڵەکەدا کە بریتبووە لە (82 ملیۆن و 877 هەزار و 757) بەرمیل. بە تێکڕای ساڵەکە ڕۆژانە بڕی (3 ملیۆن و 19 هەزار و 520) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (1) و چارتی ژمارە (1)).
کۆی ئەو داهاتەی حکومەتی عێراق لە فرۆشی نەوتەوە لەماوەی ناوبراودا دەستی کەوتووە، بریتی بووە لە (75 ملیار و 650 ملیۆن و 606 هەزار) دۆلار. بەجۆرێک لە مانگی تشرینی یەکەم (ئۆکتۆبەر)دا زۆرترین داهاتی تۆمار کردووە کە بریتی بووە لە (7 ملیار و 666 ملیۆن و 495 هەزار) دۆلار و کەمترین داهاتیشی لە مانگی کانونی دووەمی ساڵەکە بووە کە بڕی (4 ملیار و 765 ملیۆن دۆلار بووە). (بڕوانە خشتەی ژمارە (1) و چارتی ژمارە (2)).
بەمانایەکی تر ئەو داهاتەی حکومەتی عێراق بە دۆلار دەستی کەوتووە، ئەگەر (1) دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بێت بە (1450) دینار، ئەوا کۆی ئەو داهاتەی حکومەتی عێراق بە دینار دەستی کەوتووە لە ڕێگەی فرۆشی نەوتەوە بریتی بووە لە (109 ترلیۆن و 693 ملیار و 378 ملیۆن 700 هەزار) دینار بووە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (1) و چارتی ژمارە (3)).
دووەم: سەرچاوەی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە ساڵی (2021)
بەپێی داتاکان کۆی ئەو نەوتەی حکومەتی عێراق لە ماوەی (1/1/2021 – 31/12/2021) هەناردەی کردووە کە بڕەکەی (1 ملیار و 102 ملیۆن و 188 هەزار و 981) بەرمیل نەوت بووە، کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەتایبەتیش نەوتی پارێزگای بەسرە پشکی شێریان هەبووە تێیداو بە جۆرێک (1 ملیار و 65 ملیۆن و 414 هەزار و 695) بەرمیل و بەڕێژەی (96.65%)یان پێکهێناوە، کە بەهاکەی زیاتر لە (73) ملیار دۆلار بووە.
ئەو بڕەشی کە دەمێنێتەوە سەرچاوەکەی کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکوک پێکیان هێناوە کە بڕەکەی تەنها (36 ملیۆن و 774 هەزار و 286) بەرمیل بووە، بە ڕێژەی (3.45%)، بەهاکەی تەنها (2 ملیار و 449 ملیۆن و 754 هەزار و 946) دۆلار بووە. بۆ وردەکاری زیاتر (بڕوانە خشتەی ژمارە (2))
سێیەم: داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی 2021
1. داهاتی نەوت هەرێم، پێش لێدەرکردنی خەرجییەکان و فرۆشتنی بە نرخی بازاڕە جیهانییەکان
بە کۆی گشتی فرۆش و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی (2021)دا، حکومەتی هەرێمی کوردستان (151 ملیۆن و 211 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە تێکڕای نرخی نەوت لە ساڵەکەدا بریتی بووە لە (70.68) دۆلاری ئەمریکی (بڕوانە خشتەی ژمارە (3)). کۆی ئەو نەوتەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵەکەدا هەناردەی کردووە بەبێ هیچ خەرجی و هەرزان فرۆشییەک دەکاتە (10 ملیارو 670 ملیۆن و 453 هەزار و 860) دۆلاری ئەمریکی، ئەو برە داهاتەی لە فرۆشی نەوت دەستدەکەوێت بە دینار بریتی دەبێت لە (15 ترلیۆن و 553 ملیار و 358 ملیۆن و 97 هەزار دینار).
2. فرۆش و داهاتی نەوت هەرێم، دوای لێدەرکردنی خەرجییەکان و فرۆشتنی بە نرخی کەمتر بازاڕە جیهانییەکان
رۆژی (28ی حوزەیرانی 2021) کۆبونەوەی هاوبەشی پەرلەمانی کوردستان حکومەتی هەرێمی کوردستان (کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سرووشتییەکان)، ڕایگەیاند (58%)ی داهاتی نهوت دهدرێت بە كۆمپانیا نەوتییەکان و خەرجی بهرههمهێنانی نەوت، بە جۆرێک (20%)ی داهات تێچووی دهرهێنانی نهوته (14%) شایستهی كۆمپانیاكانه و (6%)ی كرێی گواستنهوهیه. ئهوهی دهمێنێتهوه قهرهبووی قهرزهكانه.
ئەمە سەرەڕای ئەوەی بەردەوام نەوتی هەرێم بە (10) دۆلار کەمتر لە بازاڕەکانی جیهان دەفرۆشرێتەوە، بۆیە دوای لیدەرکردنی خەرجییەکانی پرۆسەی نەوت و هەرزانتر فرۆشتنی. ئەو داهاتەی بۆ حکومەتی هەرێم دەمێنێتەوە لە فرۆشتنی (151 ملیۆن و 211 هەزار) بەرمیل نەوت دەکاتە (3 ملیار و 870 ملیۆن 24 هەزار و 521) دۆلار، ئەگەری بەهای (1) دۆلار بەرامبەربێت بە (1450) دیناری عێراقی. ئەوا ئەو بڕە بەرامبەرە (5 ترلیۆن و 611 ملیار و 535 ملیۆن و 410 هەزار و 740) دینار لەماوەی ساڵی (2021)دا. هاوکات بڕی (5 ملیاو 344 ملیۆن و 319 هەزار و 439) دۆلار دەڕوات بۆ خەرجی پرۆسەکەو قەرزی کۆمپانیاکان لە بەرامبەرە (7 ترلیۆن و 749 ملیار و 263 ملیۆن و 186 هەزار و 260) دیناری عێراقی، بۆ وردەکارت زیاتر بڕوانە (بڕوانە خشتەی ژمارە (4))
بڕوانە؛
ڕاگەیەنداوەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، دەربارە داهات و هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی کۆپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە سەرجەم مانگەکانی ساڵی 2021، لەم لینکانەی خوارەوە بەردەستن؛
- وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر كانون الثاني الماضي؛
- وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر شباط الماضي؛
- وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر آذار الماضي؛
- وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر نیسان الماضي؛
- وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر ایار الماضي؛
- وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر حزیران الماضي؛
- وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر تموز الماضي؛
- وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر اب الماضي؛
- وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر ایلول الماضي؛
- وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر تشرین الاول الماضي؛
- وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر تشرین الثاني الماضي؛
- وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر کانون الاول الماضي؛
- سەبارەت بە فرۆش و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی 2021، بڕوانە ڕاپۆرتی درەو میدیا؛
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=9584