ڕەسمی ستالین
2022-03-04 21:02:03
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو)
ئەولاد:ئەوە دوعای چیت کرد؟
باوک: وتم خوایەگیان لەخەمساردیی حکومەتی هەولێر هەڵبگرە و بیخەرە سەر تەحەمول وسەبری حکومەتی بەغدا.
++++++
*فەرهاد: کە جولێت ئەخەوێت چی ئەکەیت ؟
ڕۆمیۆ: بەئەسپایی دایئەپۆشم .ئەی تۆ؟
فەرهاد: وەڵا من کەشیرین ئەنوێ مەسیچ ئەنێرم بۆ کچەکەی درواسێیان .
+++++++
ئەحە: ژنەکەی من دڵی زۆر باشە. لەگەڵ هەزار ئافرەتدا قسەئەکەم بمبینێ پێی ناخۆش نی یە
مەحە: ئەوە هی ئەوەیە ئەتناسێ. ئەزانێ وەکو بززوتنەوە وایت ،ئەچیتە ئینتیخاباتەوە بەڵام دەنگ ناهێنیت
++++++
یەکەم : فەرقی فلیم وکوردستان چییە؟
دووەم: لە فلیمدا دزەکان گۆرەوەییان لەسەردایە
یەکەم: ئەی لە کوردستان؟
دووەم: لە کوردستان ئەغڵەبیان کەتافییان لەبەردایە
++++++
موڕاجيع: خۆ جەنابی مودیر بێ تاقەت نییە؟
سکرتێر: بەرێ وەڵا، ئەڵێی ئۆکرانی یە و بەزۆر ڕەسمی ستالینیان کردووە بە یەخەیدا.
++++++
پارتی: ئەگەر من وەزیرێکی گواستنەوەو وگەیاندنم هەبێ و ئێوەش وەزیرێکی گواستنەوەو گەیاندنتان هەبێ ئەکاتە چەند وەزیر؟
مەسیحی: ئەکاتە یەک وەزیر
++++++
ئەم: ئەترسم شەڕەکەی هەولێر و بەغدا بەزەرەری یەکێتی بشکێتەوە
ئەو: جا یەکێتی هەقی چییە بەسەرەوە
ئەم: ئاخر ئەو ساڵە لەمۆندیاڵدا ئەڵمانیا لە ئتیاڵیای بردەوە کەچی سعودیە دەرکرا.
++++++++
وەزیر: میللەت ئەو هەموو نیعمەتە نابينێ، بە ڕەئی تۆ چی بکەین ؟
ڕاوێژکار: گێزەریان بەسەر تەوزیع بکەن.