Draw Media

جەنگی سێهەمە

2022-03-03 06:30:22


دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو) 

جەنگی سێهەمە کوردە غیرەتێ
نەوتەکە ئەفڕێ و مەعاش ئەفەوتێ
ئێمە بوینایە لەجێی ئۆکراین 
فجوقمان ئەکرد بۆ ئاوەکورتێ
لەباتی تورکی و عەرەبیی فوصحا
ڕووسی فێر بووبوو مەلاکەی خەتێ
بەگ و میرت بێ، پیاز و سیرت بێ
تەئریخی ڕەشی عەینی قیرت بێ
عەرەب حەلیف و ڕۆم حەیرانتە
عەجەم غوڵام و پاسەوانتە
ئەشەدو بیللا گەر ڕۆستەم هەبێ
موعارەزەکەی پەڕلەمانتە
لە تەڕ نۆش بکە و لە وشکیش بنوو
دنیا وێران بێ مێش میوانتە
نەختێ لوتفت بێ، جێڵی زوڵفت بێ
گوناحە هێندە زەغت و عونفت بێ
کە ئەزمیر ئەگریت ، حللەت بۆچی یە؟
ئیشی بلوتووس هەر بۆ قۆپی یە
مادام دیوەخان گەرمە و جمەی دێ
لیجنە و پسپۆڕی دەستبڵاوی یە
نەتەوە کفرە ، هەر عەشرەت باشە
هەم عەسکەری یە ، هەم سیاسی یە
سام و فیزت بێ، شانسی حیزت بێ
لەعانی ڕاوا عەیبە میزت بێ

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand