Draw Media

دەنگ موھیمە

2022-03-01 07:03:41


دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو) 

 

*وتی بڵێ سەفەر، وتم سەفەر، وتی بەغا هەولێری نارد بۆ کەوەر.
*ئۆکرانیا ئیسپاتی کرد هەموو میللەتێ کۆڕەوێک قەرزارە.
*کورد لە بەغا وەک چایچییەکەی مەکتەب سیاسی وایە، ڕاستە شوێنەکەی حەساسە بەڵام هیچی بەدەست نی یە.
*گوێم لە تاسەکەی خەلەکان بوو ئەیگوو لەبیرم دێ وەزیری ئاوەدانکردنەوە تەلەبەی ئیفتیدایی بوو .
*بانقی هەرێم لە بانقی بیست ویەک خراپترە، فەڕەیەک تەواو ناکا ئەڵێن ستۆکە.
*گەنجی ئەم زەمانە وەکو شێر وان، نێرەکانیان قژیان درێژە.
*ئەگەر ناوم خەبات بوایە کوڕەکەم ناو ئەنا ئای کەپەشیمانم .ـ
*کاکم بە زەڕەبینی سێرچی گوگڵ ئەڵێ کەوگیرەکە ، کەچی داوای کردووە نەقڵی بکەن بۆن بەشی ئای تی .
*بە حسابی پێشبینییەکانی وەزارەتی دارایی بێ ئەم سی ساڵی ڕابوردووە هەر لێخشان بووە.
*لە مەکتەبی هەڵبژاردن دروشمێک هەڵواسراوە ئەڵێ دەنگ موهیمە، ژن هەموو کەس ئەتوانێ بیهێنێ.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand