ئەگەر بەزمەکەی ئۆکراین لە ئێمە بقەومایە
2022-02-27 07:48:45
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو)
*مەکتەبی کۆمەڵایەتی جمەی ئەهات
*حەو زەمان بوو ماڵ و مناڵی مەسئولەکان گەیشتبونە ئێران و تورکیا
*یەکسەر دیعایە بڵاو ئەبووەوە ئەیانگوو مفاوەزاتە
*نیوەمان بووبوینەوە بە جاش
*دایبی تەحالوفیان تەوزیع ئەکرد
*هاواریان ئەکرد: کۆشکی سپی بۆ ڕۆژی ڕەش
*مومەسیل نەئەبوو بە سەرۆک ، سەرۆک ئەبوو بە مومەسیل
*ژنە ئاوارەکانمان ڕووی سۆشیاڵ میدیایان نە ئەبوو
*گەلە و گەلە و گەلە مێشکی بردبوین .
*پارێزگاری هەولێر ماراسۆنێکی ڕێک ئەخست
*کاکە حەمە ئەیگو با ئاوەکە بگرینەوە.
*پشووی پەڕلەمان دەمێک بوو دەستی پێ کردبوو.
*تەلەفزیۆن کارتۆنی سووتا ماڵی پشیلەی لێ ئەدا.
*مەسئولەکەمان ناوی خۆی ئەکرد بە تێکۆشەرۆفسکی
*دوو کچە مۆدێلی تر لە لایڤا بیامانێ شرت و شوێیان لەیەکتری ئەبڕی
*سپلیتی دائیرەمان ئەبینی بە کۆڵی پیرێژنەوە.
*پۆتین بە ڕانکوچۆغەیەکی شینەوە ئەچوو بۆ دهۆک
*تۆپخانەکان پێش خەڵکەکە ئەگەیشتنە حدود