ئۆکرانییات
2022-02-25 11:26:36
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو)
*مێژوو: بە بیرەوەری من ئەم گۆڵمەزەی ئۆکراین یەکەم شەڕە کە خەتای هینی تیا نەبێ.
جیهان : خەتای کێ؟
مێژوو: خەتای کورد
***
*بەڕێەوەبەری گەشتوگوزار: هەقە ئێمەش هین بگرینەوە…
داواکاری گشتی :کوێ؟
بەڕێوەبەری گەشتوگوزار: پیرمام
***
*ناتۆ: کێ داگیری کردیت؟
ئۆکراین: ڕووسیا
ناتۆ: بە گونمەوە، قیروسیا
***
*مەخمور: ئەی جەنابت کەی ئێمە ئەگریتەوە؟
دەسەڵات: بەڕاست فلیمە هندییەکە هەر ماوە؟
***
یوئێن: بۆچی توڕەیت برا؟
ئەمریکا: وەڵا لە داخی پۆتین
یوئێن: چی کردووە؟
ئەمریکا: ناھێڵێ پەنجە بکەم بە قنگیدا
***
ئەڵمانیا: ئەگەر تۆ هێرشی سەربازی بکەی منیش هەروا دانانیشم ها
پۆتین؛ چی ئەکەی یەعنی؟
ئەڵمانیا؛ مەحکوم.
***
تەقویم: ڕۆژی ٢٢ی ٢ی ٢٠٢٢ ڕۆژێکی زۆر تایبەت بوو ، پڕ بوو لە دوو
قەیرانی ئۆکراین : دوور لە ڕووی حازری پڕ بوو لە گوو
.**
فایزەر: بۆچی دۆڕایت؟
ئۆمیکرۆن: مردوو مراوە زۆر لە من سەریعتر بوو
فایزەر:کێ؟
ئۆمیکرۆن : جەیشی ڕووسی.
**
کورد: شوکور دەرکەوت پۆتینیش لە قەومی خۆمانە؟
خەڵک و خوا: چۆن ئەزانی ؟
کورد: ئەی گوێت لێ نی یە ئەڵێ چی ئەبێ با ببێ!!!