دەرەجەی چاو
2022-02-22 07:09:38
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو)
میللەت: بە ڕای تۆ وەزعی ھەرێم بە چی چاک ئەبێ؟
کۆرۆنا: ڕاپەڕینێکی لە من سەریعتر .
**
ھی : من حەزم لە ھەرمێیە ، ئەی تۆ؟
شی : ھەر نێر .
**
شەعب : بەچی ئەبیتەوە بە تێکۆشەرەکەی جاران لەبەر چاوم ؟
مەسئول:د ەرەجەی عەینەکەکەت دوو ڕەقەم زیاتر کە .
**
تورک: بۆچی سەری مەوزوعەکە ناکەیتەوە؟
کورد: قارداش گیان نینۆکم نییە .
**
ڕەقابەی مالی : ئافەرم کاکە دیاری گیان . فەرموت براگەورەکەت ناوی چییە؟
دیاری: قوربان گیان بەرتیل .
**
دایک: بەچییدا ئەزانی مێردەکەت بێ ئەقڵە؟
کچەکەی:خێرا خێرا پێم ئەڵێ خۆزگە چواری وەک تۆم ھەبوایە .
**
پەیامنێر: بەفری جەمسەرەکان بەچی توانەوە؟
شێخ دارا: بە ھەواڵە گەرم و گوڕەکانی کوردستان .
***
باوک: جەنابی مامۆستا بۆچی حەز ئەکەی ناوی بنێم ھەڵکەوت ؟
مەلا: بۆ ئەوەی بەختی ھەبێ کاک زاھیر
. **
فەڕەنسی: تۆ پێت باشە ژن بەھێز بێ بۆئەوەی بتوانێ بڕیار بدات ؟
خۆرھەڵاتی : نەخێر .بۆئەوەی لەماڵگواستنەوەدا سەلاجەکەم لەگەڵداھەڵگرێ .
***
دایک: ئەوە ڕۆڵە گیان لا ملت بە چی وا شین بۆتەوە .
کچ: بەر کانتۆرەکە کەوت .
دایک:دەک سی ودوو دانەکەی ھەڵوەرێ ڕەببی.