بەهەوای شان لەگەڵ مامە شێخ ڕەزادا
2022-02-20 06:13:47
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو)
هەمین نانەوا وخەجێ ئاشپەزبێ
یایە لە گەڵمان با بەغەرەز بێ
عەرەب حەلیف و کوردیش موخالیف
یەکێتیی عێراق با موعەزەزبێ
شەرواڵ فڕێ دەن ،عەگاڵ لەسەر نێن
عەباکەش لەمووی بزنەمەرەز بێ
نەوتەکەمان فت ،غازیش لە بانی
زۆرئیعتیادییە دزەکە (ئەز) بێ
سەردەمی تازە و ئەوزاعی جیاواز
وەک ئەوە وایە شێر هاوڕەگەز بێ
مادام شەعبەکە سنگفراوانە
چیتان خواردووە بە غەز و بەزبێ
حیزی و سەلامەت شیعاری ڕۆژە
مۆدەی نەماوە ئینسان نەبەز بێ
تەمەن درێژ بن گورگ و قەسابان
کاوجۆی زەلیلییش بۆئێمەی پەز بێ
بابهتی پهیوهندیدار