جنێوت لێ ئەبڕێ
2022-02-18 09:35:25
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو)
*جێ دەستی ئاشتی ھەورامی بەسەر وەزعەکەوە وەکو جێدەستی دایکتە بەشفتەکەتانەوە.
* ئەگەر تەنزانیا بڕوات پەنجا ساڵ سەگوسەگبابی بکات، ئەبێ بەعێراق.
* ناپلیۆن ئەڵێ شەڕی بەینی شیعەکان ھیچ مەترسیەکی تیا نییە،وەک ئەوە وایە دوو مەمک بەر یەک بکەون.
* خۆش ئەوەیە پەنجا ساڵی تر لە دەرسی مێژوودا ئەم سی ساڵەی ڕابوردو بایی پێنج دەرەجە پرسیاری تیا نایەتەوە.
* حسابی بکە ئەگەر لە دوای ڕاپەڕینەوە لە باتی ئەو ھەموو پەڕلەمانتارە درەختی باینجانمان ھەبوایە ئێستا ئۆکسجینمان بۆ ئەمەزۆن ھەناردە ئەکرد .
*زۆر عەیبە کە دوو زەلام شەڕیان ئەبێ تۆ ڕائەوەستیت زەق زەق تەماشایان ئەکەی. دە مۆبایلەکەت دەربێنە سێ چوار ڕەسمی جوانیان بگرە.
* حیزبی کوردیی زۆرسەیرە ، لەو کاتەشدا کە ئەتوانێ ھیچ نەڵێ، بەلێدوانێک ئەوەندەی تر گوو ئەکاتە وەزعەکە.
* ئەندێرا غاندی نوسیوێتی ئەڵێ باوکم و ئەوان بزووتنەوەی وڵاتانی بێ لایەنیان لەسەر ماستەرپلانەکەی یەکگرتووی ئیسلامی دروستکرد.
* ئاوەڵزاواکەم ئاسایشە باسی کابرایەکی کرد وتی لەو کارەبایە گومانلێکراوترە کە دوو رۆژە نەبڕاوە.
* سیاقەت لە ھەولێرا ئەوەی ناخۆشە زۆر جار جنێوت لێ ئەبڕێ .