مەسنەوی مەعنەوی
2022-02-15 18:29:19
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو)
ئێمە عێراقیی ئەسڵین، جار جار جوداییخوازییش
گەر بمانەوێ زۆڵین، حەزیشمان لێ بێ یاغنییش
راقیسەی تورک دێنین بۆ سەر ئۆرتەی ئێرانی
ئەبین بە مووی لووت بۆ ڕووس، وەک موشکیلەی ئۆکرانی
بۆ فەلەستین ڕەشپۆشین،دۆستی تەلئەبیبیشین
ھەم عیللەتی ناوچەکەین ، ھەم دەوا وتەبیبیشین
جەیشی ساحێب زەمانین،،لەگەڵ سوننەشدا ڕێکین
ئێمە وداگیرکەرانمان ھاوبەرمیل و ھاوپێکین
پێویست بکات عەلمانیین، عیندەلحاجەش وەھابیین
جەژنەکان لامان یەکن ، مەلوود و ڤالانتایین
نەوت و ھەڵوێست و حدود، لە مەزادا ئەفرۆشین
خەڵک لامان مانگایە، زۆر خۆشە دایبدۆشین
مەحکەمەی ئیتیحادی، بە میصرییەکەی جەوادی
پێت ناکرێ لەگەڵ کورد کەللەڕەقی و عینادی
بابهتی پهیوهندیدار