دەلاکی کەڵەگەت
2022-02-12 07:39:15
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو)
*ڕۆژگارەکە ئەوەندە بۆگەنە بیخەیتە بەردەمی سەگیش نایخوات
*لە عێراقی ئێستادا کوردم وەک ئەو کەروێشکە دێتە بەرچاو کە بەبۆنەی لەدایکبوونی بەچکەگورگێکەوە سێ پێی هەڵدەپەڕێت
* ڕاهاتن درۆیە. من ئێستاش ناتوانم بڕوا بکەم دکتۆر فوئاد مەعسوم سەرکۆمار نەماوە.
*باوەڕ ناکەم ئیفلاتونیش بزانێ بۆچی بە عەلادینە بچکۆلەکانیان ئەگو شەمسەدین .
* ئەوەی هەرگیز لە هاوپەیمانیدا نایکەین هاوپەیمانی یە .
* باسی پەڕلەمانمان ئەکرد ،خاڵم هەڵی دایە وتی ئەرێ بیل موناسەبە ئێوە ئێستاش بامێ سیری تێ ئەکەن ؟
* دکتۆر: تۆ ناڵێی ڕووەکیم ؟
ژن : با
دکتۆر: ئەی بۆ دڵی مێردەکەت ئەخۆی؟
* فەرموو سەیرکە ، کێ زیندانی سیاسیی بووە و کێ پارەی تەجمیلی لووتی بۆ ئەدەن .
*باوکم ئەڵێ باش بوو نەچویتە زانکۆ ئەگینا ئێستا ئەو کوێرەخەتەشت نەدەبوو.
* بۆم دەرکەوتووە حوکمداری زۆر ئاسانە ، بەو مەرجەی نەیکەیت. *دەلاکی کەڵەگەت ئەوەی باشە زۆر محاوەلەش بکات ، گونی هەر لە ئانیشکت گیر ئەبێ .