شاعیرەکان بە توڕەیی
2022-02-05 09:10:15
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو)
هێمن :
بەڵام حەیف ، ئێستاش لێرە
خوشکەزا بە خاڵی فێرە
پیرەمێرد:
بۆری نەوتی سپیمان گەیشتە بەحری سپی
ئەی خەتای کێ یە ئابووریی تەپی ؟
مەحوی:
دەوای ئەم نەفسە مەلعوونەت دەوێ، هەر دەردە وەک جیوە
بە عومرم شەعبی وەک ئەم کوردە گەوجەم نەدیوە
نالی:
نەفەس بگرە لە هاتوچۆی خۆڕایی هەتا ماوی
سیاسەت تاکو ئێستا هەر دایکی بە هین داوی
سالم :
من دەمێکە خۆ لە خووی یاری قەدیمم شارەزام
لە حوکمەت و پەڕلەمان و لە میللەتیش ناڕەزام
ئەخۆل:
بەهارە بولبول ، بولبول بەهارە
دەک بە قوڕ گیرێ ئەم ڕۆژگارە
مستەفابەگی کوردی:
گیانەکەم گەر دەزانی بۆچ خەو لە چاوم ناکەوێ
سەد جار کارەبا ئەبڕن هینبابانە هەموو شەوێ
وەفایی:
موتریب وەرە دەستی من و دامانی وەفات بێ
کوڕ لە کافتریا دوکەڵ کا و کچیشت خەریکی چات بێ
حەمدی:
شەوێ دەس ئەهرەمەن کەوت خاتەمی ملکی سلێمانی
قوربان دەستکاری شت مەکە کە لێی نازانی
شێخ ڕەزا:
مەیلی ئەشعارم هەیە ، تیغی زبانم موو دەکا
تانجیی سیاسەتی کورد لە کاتی ڕاودا گوو دەکا