Draw Media

ڕەسمی قائانی

2022-01-31 10:27:59


دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو) 

*لە دائیرە ئەگەر قسە نەکەی تێت ناگەن. ، قسە بکەی غەڵەت تێت ئەگەن.
*پەیڕەو بۆ حیزب دروست کراوە بەڵام حیزب بۆ پەیڕەو دروست نەکراوە.
*سایەق تەکسی بە لایتی فوول توڕە ئەبێ ، موقتەدا صەدر کە پێی بڵێن قائانی هاتووە.
*وەزیرەکەمان ئەوەندەی ڕەزای قورسە هەموومان تووشی ئینزیلاق بوین 
*لەکۆتایی وتارەکەیدا وتی شوکور زۆر سەرکەوتوانە ئەم ٣٠ ساڵەشمان خەسار کرد.
*ئەقڵ و دڵم وەکو پارتی و یەکێتی وان ، بیرم نایە بەحەیاتیان لەسەر شتێک ڕێک کەوتبن . 
*حیزبی کوردی وەکو کشمیشی سەر پڵاوە ، نەشبێ موهیم نی یە.
*خاڵم ئەخلاقی ئەکتەرەکانی گرتووە ، کە ڕەسمی ئەگرن نازانێ سەیری کامێرا نەکات .
*لە زەمانی دایە ئادەمەوە تەنیا یەک کەس توانیوێتی بە ژن بڵێ دەمت داخە ؛دکتۆری ددان .
*لە تەعزێیەکدا بوین مەلاکە وتی ئیتر تێ بگەن برایان، هیچ شتێ لەم دنیایەدا ئەبەدی نی یە بێجگە لە موشکیلەی کارەبا.
*وەزعی داراییمان ئەو نەفەرەم بیر ئەخاتەوە کە فاصۆلیاکەی تەواو کردووە برنجەکەی ماوە.
*نازانم بۆچی ئەڵێن کورد بە ڕەچەڵەک هندی یە ! خۆ ئێمە گا ناپەرستین بەس بەعزە جارێ دەنگیان ئەدەینێ.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand