Draw Media

موشکیلەکانی نیشتیمان

2022-01-27 10:14:15


دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو) 

* ئەو تەیرولحوبە گەڕە چی یە کڕیوتە ڕۆڵە؟
+جوانی شەرت نی یە بابە. موهیم ئەخلاقە
***
نە بالیتی نە دۆشتن 
نە تچۆلەی نە چاجن 
- ئەبدولا دۆلان -
****
*تەڵاقێکی سێ بە سێ بەسێ بە لامدا گیڤەی کرد ئەیگو مەڵبەندەکەمان ئەوەندەی کارگێڕی هەیە نیو ڕوبعی ئەوە کاری نی یە .
***
زۆر خۆت ماندوو مەکە کوڕم … سنگ و بەرۆکێکی عال لەهەردووکمان موحتەرەمترە.
- ئامۆژاگاری دکتۆرایەک بۆ ماجستێرێکی ناسیاویان -
****
*لە ڕووی فکری یەوە حەز ئەکەم مارکسی بم ، لە ڕووی دەسەڵاتیشەوە صەدری .
***
_بۆچی ئەتەوێ ئۆکرانیا بگریت؟
پۆتین : چونکە وەعدم بە پارتی داوە. عەیبە کاندیدیان ھەیە
***
-خەمەکانی نیشتیمان کوان ؟
مەنسول: ئەوەتان بە گونی بارگیرەکەمەوە.
***
*نەوتی باوەهين ئەوەندە گران بووە ئەمڕۆ سایەق تراکتۆرەکە بە قات و بۆینباخەوە بەرمیلێکی بۆ پڕ کردین 
****
*ڕاوێژکارێکی تەندروستی وتی کۆرۆنا یەکجار زۆر بووە . هەقە لەمەولا هەرچی کەمامە نەبەستێ زەنگولە بکەنە ملی .
***
ئەردۆغان : ئەو زیندانیانە چۆن وا بەئاسانی ئەگیرێنەوە . کەواتە داعش نەبون 
-: ئەی چی بون گەورەم ؟
ئەردۆغان :جوچکی مەسڵەحە

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand