بە صەراحەت پێی بڵێن
2022-01-24 07:05:15
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو)
*وتی وەرە بابچین داوای یارمەتی لەو مەسئولە بکەین ، وتم کەرامەتم قبوڵ ناکات ، کەرامەتم وتی لە خۆتەوە بەناوی منەوە گوو مەخۆ
***
-ئەگەر خەون و شتی ناخۆشت دیوە وەرە با بۆت لێک بدەمەوە
+ خەونم بۆ لێک مەدەرەوە ، ئەگەر ڕاست ئەکەی ئەم واقیعە حیزەم بۆ تەفسیر بکە.
***
مەنسول : گەورەترین موشکیلەی ئێوە چی یە ؟
هاووڵاتی : بچوکیی ئێوە.
***
*سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان وتی ئەگەر هەموو دنیا یەک دەوڵەت بێ ، ئەم حکومەتەی هەرێم بەلەدێی بەردەڕەشە .
***
باوک: ئەوە تا ئێستا لە کوێ بووی ڕۆڵە؟
ڕۆڵە: بابەگیان وەڵا لە دزی بووم
باوک: دە قەینا .. ترسام وامزانی لە کۆبوونەوە بووی .
***
یەکەم: لای ئێوەش دنیا زۆر ساردە ؟
دووەم: ئەرێ وەڵڵا ، ئەڵێی وەزیرە و داوای تەعیناتمان لێ کردووە.
****
ئەم: هەموو کەس ڕقی لێیەتی ؟
ئەو: بەڵێ
ئەو: ئەزانم چی یە .. تەماتەی سوورەوەکراوە
ئەم : نەخێر تەماتەی سوورەوەکراو نی یە
ئەو: دە کەواتە پەڕلەمانتارە
****
لوقمانی مۆدێل:
ئەی کچی خۆم ئەگەر ئەتەوێ سەرنجی هەمو کەس ڕابکێشیت ببە بە سمت
****
-تەحەمول نەما ، بە صەراحەت پێی بڵێن
+پێی بڵێین چی ؟
-بڵێ هەڤاڵ گیان ئەگەر جارێکی تر تاکڕەوانە بڕیار بدەی
ئیتر...
+ئیتر چی؟
-ئیتر ئەبێ بە ھەشتسەد ھەزار ھەمین جار .