Draw Media

له خەومای جەمیل صائیب

2022-01-15 12:14:23


دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو) 

‎رۆژگاری گەنیو، مه‌نسولی  تەپیو 
‎کوردیان دایه دەست هەتیو و مەتیو 
‎جێگەی زانایان، پێگەی سەروەران
‎پڕ نابێتەوە قەت بە قەشمەران
‎کۆمەڵەی فکر و خەبات و مەوقیف
‎گشتی بەقوربان یەک یاری ئەزنیف
‎تاک تاک تێکۆشەر بوون بە ملیاردێر
‎بەڵام زۆربەیان پێیان ئەشێ خێر
‎پەرلەمانەکەی کاک ئەمین زەکی
‎بووە بە سەکۆ بۆ سێ جڕتەکی
‎ئەقڵ نووستووەو ویژدان غائیبە
‎ئەڵێی لە خەومای ‌جەمیل صائیبە
‎لەباتی هەست و ئەخلاق و‌‌‌‌ عیرفان
‎یەک خوامان هەیە پێی ئەڵێین گیرفان
‎مەعروف جیاوک گۆڕهەڵتەکێنە
‎جێ نشینەکەت مەلا بەزێنە
‎پیرەمێرد ئاممان شیعرت بۆ چیە
‎سوراحی ئێستا ژێر پیاڵەش نییە
‎پڕێتی لە ڕق سکی سەرکرده
بۆیه كورد هه رگیز نۆی نابئ  بەده

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand