کاندیدەکان
2022-01-13 09:07:05
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو)
هەی نار هەی نار
گەرمە بازاڕی سەرکۆمار
لەعێراقی ستەمدیدە
هەرچی ئەبینی کاندیدە
یەکێ نەوەی پێغەممەرە
یەکێکێکیان خاڵی ڕابەرە
هەمانە بەغدای نەدیوە
هەیە عایدی ئەودیوە
هەیە حاکم، هەیە جابی
هەیە خزمی حاموڕابی
هەیە پاشەڵ پاک وجوانە
موڕەشەحی ئەردۆغانە
تیایەتی وەستای تەنسیقە
هەیە پیاوی مۆزەمبیقە
هەم سەری زلە هەم بنی
هەیە نیوتن بەگونی
هەیە عەرەبییەکەی فوولە
هەیە برازای مەسئولە
بەعزێک شێرن ،بەعزێک خەتن
بەڕاستی گشتیان نیعمەتن
مایەی خێرو بێرو چاکەن
هەمووی ئۆکەی
با بە تەناوب دەوام کەن
بابهتی پهیوهندیدار