پیکاسۆکان

2022-01-11 07:43:52



دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا

*تۆ مۆزەخانەیەکم بدەرێ من بۆت پڕ ئەکەم لە تابلۆ
-پابلۆ پیکاسۆ-
*تۆ سندوقێکم بدەرێ من بە سەعاتێ بۆت پڕ ئەکەم لە دەنگی تەزویر- پیکاسۆی دەزگای هەڵبژاردن -.

*تۆ وەرە خوطبەیەک بدە من هۆڵەکەت بۆ پڕ ئەکەم لە چەکل و مەکلی خۆمان-پیکاسۆی نووسینگە-.

*تۆ وەزعەکە بکە بە ئاودەست من هەزاران خۆبەخش ئەهێنم گوی تێ بکەن- پیکاسۆی کفن پۆش-.
* تۆ دە دوانزە چەکداری ناحاڵییم بدەرێ ، من شارەکەت بۆ ئەکەم بە تەکساس-پورزاکەی پیکاسۆ-.
*تۆ لیژنەیەکی هاوبەشم لەگەڵدا دروست بکە ، من دوای سەعاتێ کڵاو ئەکەمە سەرت-پیکاسۆی هاوپەیمان-.
*تۆ خەڵکەکە ڕاو بنێ بۆ ئیجە ، من خۆم دوایی لە راهیی خوادا مەیتەکانیان ئەهێنمەوە-پیکاسۆ بە جامەکەی-
*تۆ پارەکەی بەغا بە دۆلار وەرگرە، من لێرە چکە چکە بە دینار تەوزیعی ئەکەم-پیکاسۆی مەعاشچی-
*تۆ هەموو خیانەتەکان بکە ، من پاش دوو سەعات هیچیانم بیر نامێنێ-کاک پیکاسۆ-. 
*تۆ مۆزەخانەیەکم بدەرێ ، من بە واعەی سەعاتێ بۆت پڕ ئەکەم لە مەسئولی عەنتیکە-پیکاسۆی مەتحەفەکە -.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand