ناو …هۆکاری مردن
2022-01-08 08:41:41
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا ( تایبەت بە درەو)
ناو: کوردایەتی
هۆکاری مردن: حیزبی کوردی
**
ناو: زەوقی سەلیم
هۆکاری مردن : گۆرانیی گەعدە
***
ناو: شانۆ
هۆکاری مردن : تەلەفزیۆن
**
ناو: خزمەتگوزارییەکانی حوکمەت
هۆکاری مردن: شەریکی شەیتان
***
ناو: چەپی کوردستان
هۆکاری مردن: مامانی نەزان
**
ناو: پەڕلەمان
هۆکاری مردن: خێسەی سەرەوە
***
ناو: کشتوکاڵ
هۆکاری مردن: عکومەت
**
ناو: شۆستەکانی شار
هۆکاری مردن: بەلەدێ
**
ناو: کرم
هۆکاری مردن: خوراندن
***
ناو:سەدی حەڤدەکە
هۆکاری مردن: ئەقڵی سووکی خۆمان
***
ناو: ڕیزەکانی شۆڕش
هۆکاری مردن: ڕیزەکانی نەوت و بوتڵەغاز
بابهتی پهیوهندیدار