Draw Media

شیعری کۆن ….چاپی تازە 

2022-01-06 07:46:57


دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا 
نالی: 
ئایامەقامی ڕوخسەتە لەم بەینە بێمەوە؟  
یان بە مامۆستا عەلی قەراخی بڵێم لای ئەردۆغان سەرەگوریسێکم بۆ تەرتیب بکات ؟!  

سالم: 
توخوا بڵێ بە حەزرەتی نالی دەغیلی بم  
بابێتەوە سلێمانی لە چایخانەی  شەعب بۆخۆی خەریکی تاوڵە بێ 

گۆران: 
کوردستان گەڕام ، دۆڵا و دۆڵ پێوام 
نەم دی کەس 
حەز بکات لە چارەی کەس . 

ئەحمەد بەگی کۆماسی: 
ئەمجار کێ تاقەت دووری تۆ دارۆ  ؟
وتیان بانقەکەی کوردستانیشیان داوە بەیارۆ .

مستەفابەگی کوردی: 
فیرعەونی زەمان ئامان گوێ  مەگرە لە هامانت
  کوڕی باشە ساحەی دووگۆڵییەکانیشی لەسەرخۆی تاپۆ کردووە . 

مەولەوی : 
من خۆ شەو وڕۆژ ئارەزووی تۆمەن 
تەکتیکت زۆرە هەی سەر بە گۆبەن ؟!  
مەحوی: 
دەمێکە شاری پڕ شۆڕی موحیبەت مات و خامۆشە 
خۆزگەم بەزەمانی ئاشی عەلەتریکەکە  

حاجی قادری کۆیی: 
لەبەر حیزەبخۆیی و ناتەبایی 
ئەمجارە نەک کورسی، دۆشەکڵەیەکیش ناهێنن .

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand