Draw Media

بافڵ تاڵەبانی گۆڕانكاری گەورەی لە هێزە ئەمنییەكاندا كرد

بافڵ تاڵەبانی گۆڕانكاری گەورەی لە هێزە ئەمنییەكاندا كرد

2021-12-21 09:37:02



درەو:
بافڵ تاڵەبانی گۆڕانكاری گەورەی لە هێزە ئەمنییەكاندا كردو لیوا عومەر ساڵحی كردە سەرۆكی ئەركانی هێزەكانی (70)ی یەكێتی و فەرماندەی هێزی ئاڵتونی جەعفەر شێخ مستەفاشی دوورخستەوە.
ئەمڕۆ لە بارەگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە (معەسكەر سەلام) بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی لیوا روكن عومەر ساڵحی كردە سەرۆك ئەركانی هێزەكانی (70)ی یەكێتی، بەو بڕیارەش تەواوی هێزەكانی یەكێتی جگە لە لیوا هاوبەشەكان دەكەوێتە ژێر كۆنترۆڵی سەرۆك ئەركانی نوێی هێزەكانی (70) و راستەوخۆ بافڵ تاڵەبانی سەرپەرشتییان دەكات.
هەر ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی  فەرماندەی هێزی ئاڵتونی ( بەرهەم ئەحمەد) خوشكەزای جەعفەر شێخ مستەفای لە پۆستەكەی لابردو عەمید پشتیوانی فەرماندەی فەوجێكی لیوای پاراستنی سلێمانی لە شوێنەكەی دانا.
هێزی ئاڵتونی سەربە جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستانە، هەفتەی رابردوو بەهۆی دروست بوونی شەڕ لە نێوان هێزی ئاڵتونی و هێزەكانی كۆماندۆ كە ئێستا لەژێر كۆنترۆڵی بافڵ تاڵەبانیدایە بەهۆیەوە كەسێك كوژراو سیانی تریش برینداربوون. 
بە پێی بەدواداچوونەكانی (درەو) بافڵ تاڵەبانی تەواوی هێزەكان لە بەرپرسەكان وەردەگرێتەوەو لە چوارچێوەی ئەركانی هێزەكانی (70)ی یەكێتی كۆیان دەكاتەوە.  

راپۆرتی پەیوەندیدار...
لە پایتەختی رۆشنبیریەوە بۆ پایتەختی نائارامی


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand