Draw Media

قەرزەكانی حكومەت لە راپۆرتی دیوانی چاودێری داراییدا.

قەرزەكانی حكومەت لە راپۆرتی دیوانی چاودێری داراییدا.

2021-06-30 06:28:39


درەو:
بەپێی راپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی، حكومەتی هەرێم لە ساڵی 2020دا ( 27 ملیار و 549 ملیۆن) قەرزدار بووە، ئێستا كۆی قەرزەكان گەیشتووەتە (31 ملیارو 637 ملیۆن) دۆلار، واتا قەرزو پابەندییە داراییەكان لەكابینەی نۆیەمدا زیاتر لە (4 ملیار) دۆلار زیادیان كردووە.
بە گوێرەی راپۆرتێكی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان، كە لە 5/7/2020 ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە، كۆی قەرزو پابەندییەكانی سەر حكومەتی هەرێمی كوردستان ( 27 ملیار و 549 ملیۆن) دۆلار بووە، قەرزو پابەندییەكانیش بە ووردی رونكراوەتەوە، بەم شێوەیە:
-    قەرزی دەرەكی: (4 ملیارو 288 ملیۆن) دۆلار
-    قەرزی ناوخۆیی: 2 ملیارو 267 ملیۆن) دۆلار
-    پابەندیە داراییەكانی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان: (3 ملیارو 281 ملیۆن) دۆلار
-    پابەندیە داراییەكانی وەزارەتی كارەبا: (3 ملیارو 882 ملیۆن) دۆلار
-    پابەندیە داراییەكانی وەزارەتەكانی تر: (948 ملیۆن) دۆلار
-    پاشەكەوت و شاییسە داراییەكانی موچەخۆران: ( 8 ملیارو 966 ملیۆن) دۆلار
-    قەرزی بانكی بازرگانی عێراق و كوردستان (TBI) و ) KIB): ( 3 ملیارو 914 ملیۆن) دۆلار.
-    كۆی گشتی قەرزەكان: ( 27 ملیارو 549 ملیۆن) دۆلار.


ئەم قەرزە هەمووی هی كابینەی پێشویی حكومەتی هەرێمی كوردستانە و هیچ قەرزو پاشەكەوت و لێبڕینێكی كابینەی نۆیەمی تێدا نیە.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وتارێكدا رایگەیاند كۆی قەرزەكانی سەر شانی حكومەت (28 ملیار) دۆلارە، دواتر حكومەتی هەرێم ووردەكاری قەرزەكانی خستە روو بەم شێوەیە:
-    كۆی گشتی قەرزی دەرەكی و ناوخۆیی: (7 ملیارو 256 ملیۆن) دۆلار
-    كۆی گشتی پابەندیە داراییەكان: (8 ملیارو 337 ملیۆن) دۆلار
-    پاشەكەوت و شاییستە داراییەكانی موچەخۆران: ( 8 ملیارو 966 ملیۆن) دۆلار
-    قەرزی بانكی بازرگانی عێراق و كوردستان (TBI) و ) KIB): ( 3 ملیارو 914 ملیۆن) دۆلار.
-    كۆی گشتی قەرزەكان: ( 28 ملیارو 476 ملیۆن) دۆلار

واتا قەرزەكانی حكومەتی هەرێم لە (27 ملیارو 549 ملیۆن) دۆلارەوە بۆ (28 ملیارو 476 ملیۆن) دۆلار زیادی كرد بە نزیكەی ( ملیارێك) دۆلار. 
لە كۆبونەوەی 28/6/2021 ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران لەبەردەم پەرلەمانی كوردستاندا رایگەیاند، مانگی 3ی ساڵی 2020، كۆی قەرزەكانی سەر حكومەتی هەرێمی كوردستان (28 ملیارو 476 ملیۆن) دۆلار بووە، مانگی 3ی 2021 كۆی قەرزەكان بووە بە (31 ملیارو 637 ملیۆن) دۆلار.
بە لێكدانەوەیەكی سادە دەردەكەوێت قەرزەكان لە كابینەی نۆیەمدا زیاتر لە (4 ملیار) دۆلار زیادیان كردووە.
-    كابینەی پێشوو قەرزەكان: ( 27 ملیارو 549 ملیۆن) دۆلار.
-    كابینەی ئێستا گەیشتووەتە: (31 ملیارو 637 ملیۆن) دۆلار.
-    جیاوازییەكە: ( 4 ملیار و 88 ملیۆن) دۆلار.
-    واتا كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ( 4 ملیار و 88 ملیۆن) دۆلار واتا (6 ترلیۆن‌و 50 ملیار) دینار قەرزی خستووتە سەر شانی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان، ئەمە سەرەرای پارەی موچە نەدراوەكان و لێبڕینی موچە.

 


 

 

راپۆرتی پەیوەندیدار:

لە كابینەی چاكسازییەوە بۆ كابینەی قەرزكردن 

حكومەتێكی قەرزار !

پاشەكەوتی موچەخۆران (8 ملیارو 966 ملیۆن) دۆلارە

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand