سبەی پارتیو یەكێتی لە هەولێر كۆدەبنەوە
2020-11-08 13:10:04
(درەو):
سایتی (كوردستان 24)ی نزیك لە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە زاری سەرچاوەیەكەوە ئاشكرایكرد، سبەینێ لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، مەكتەبی سیاسی پارتیو یەكێتی كۆدەبنەوە.
كۆبونەوەكە بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم بەڕێوەدەچێت، شاندی یەكێتی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكایەتی دەكاتو لە ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پێكدێت.
شاندی پارتی پێكدێت لە هۆشیار زێباریو ژمارەیەك ئەندامی مەكتەبی سیاسی.
ئەم كۆبونەوەیە دوای ئەوەدێت رۆژی هەینی بافڵ تاڵەبانی چووە هەولێرو نامەیەكی یەكێتی گەیاندە نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی.
یەكێتی نیگەرانە لە رێككەوتنی پێكهێنانی حكومەت لەگەڵ پارتیو دەڵێ رێككەوتنەكە جێبەجێ نەكراوە، بەپێی زانیارییەكانی (درەو) لەنامەكەیدا بافڵ تاڵەبانی داوای لە پارتی كردووە دواین هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئەو رێككەوتنەوە بە یەكێتی رابگەیەنێت.
بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی دواین پەرەسەندنی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتیو پارتی، كلیك لەسەر ئەم لینكەی خوارەوە بكە:
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=7035