سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

لەسەر پێنج موچەكە كەس لە ئەنجومەنی وەزیران دژ نەبوو

بڵاوکراوەتەوە لە : 13 تشرینی یەکەم 2020

لەسەر پێنج موچەكە كەس لە ئەنجومەنی وەزیران دژ نەبوو

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی ئەمڕۆ چووە پەرلەمانی كوردستان‌و لەبارەی چارەنوسی پێنج موچەی موچەخۆران كە كەوتووەتە لای حكومەتی هەرێم قسەی بۆ ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمان كرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لە چەند كەسێك لە بەشداربوانی كۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان دەستیكەوتووە، ئاوات شێخ جەناب وتویەتی: 
•    پێنج موچەی موچەخۆران كە كەوتوەتە لای حكومەت، سێ موچەی دەخرێتە سەر موچە پاشەكەوتكراوەكانی كابینەی پێشوو، دوو موچەشی دەبێت بە قەرز لەسەر حكومەتی بەغداد.
•    ئەم بڕیارە لەبارەی چارەنوسی پێنج موچەكەوە، بڕیاری كۆی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیرانە‌و تەنانەت یەك كەسیش دژی نەبووە، واتا نوێنەرانی پارتی‌و یەكێتی‌و گۆڕان لە حكومەت پێكەوە بڕیارەكەیان داوە.
•    ئەو دوو موچەیەی كە لەسەردەمی كابینەی ئێستادا نەدراوە، رێككەوتن هەیە بەغداد بگەڕێنێتەوە بۆ هەرێم، هەركاتێك بەغداد پارەكەی خەرج كرد، حكومەتی هەرێم ئەو دوو موچەیە بە فەرمانبەران دەداتەوە.
•    هاتنی (320 ملیار) دینارەكەی بەغداد لە مانگی داهاتوودا كۆتایی نایەت‌و بەردەوام دەبێت.
•    لیستی موچەی مانگانەمان بۆیە راستكردوەتەوە، بۆئەوەی لەمەودا مانگانە هاوكات لەگەڵ حكومەتی عێراقدا موچە دابەش بكەین.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٠ ئازار ٢٠٢٦

هەرێم رێگەنادات نەوتی كەركوك بە بۆری بچێت بۆ توركیا

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران، خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

موجتەبا خامنەیی كێیە؟