Draw Media

پرساندن و ترساندن

پرساندن و ترساندن

2020-09-23 20:31:31


رێبوار كەریم وەلی

بابەتی پرساندنی حكومەت لەسەر بابەتێكی گشتی، وا خەریكە لێكەوتەكانی بەسەر تانوپۆی سیاسەتی كوردستان بەدیار دەكەوێ.
*
بزووتنەوەی گۆڕانی كردە دوو، یەكێتیی كۆن‌و نوێی بەگژیەكدا كرد، (یەك گرتوو)ی كردەوە یەك‌و كۆمەڵیشی لێك كۆكردەوە.
*
بابەتی پرساندنی حكومەت‌و وەزارەتەكانی یەكێكە لە ئەولەویاتی ئیشی پەرلەمان‌و شتێكی ئاساییە ئەگەر سیستەم دیموكراتی بێت. بەڵام لە كوردستان كراوە بە تابۆ! لە كاتێكدا، پرساندن دەرفەتێكە بۆ ئەوەی حكومەت بتوانێ بە وەڵامی موقنیع بۆ پەرلەمانتاران متمانەی خۆی نوێ بكاتەوە.
*
یەكجارو لەسەردەمی كابینەی شەشەمی حكومەت سەرۆكوەزیران پرسێندرا. ئیستیزاح كرا.
*
گۆڕان لە ئەوجی قودرەتدا بوو.
روبعێكی پەرلەمانیان لە دەستدا بوو. 17ی شوبات رووی دابوو، لەیادی هەڵەبجەشدا، فەردەیەك لینگە پێڵاویان لە سەرۆكی حكومەت گرتبوو! سەرباری ئەوەش سەرۆكی حكومەت لە لاوازترین پێگەوە هاتە پەرلەمان‌و زۆر بەهێزەوە لێیدەرچوو.
*
پارتی‌و كۆتاكان زۆرینەی پەرلەمانیان بەدەستە. ئەستەمە حكومەت بە لێسەندنەوەی متمانە هەڵوەشێتەوە، بەڵام لە روانگەی پارتییەوە حكومەتێك كە نەتوانێ پتر لە حەفتا لە سەدی پەرلەمانی لەگەڵدا بێت، چاوشكێن دەبێ. ئەوە باجی شەڕە ژمارەیە!
*
پارتی لە حزبەكانی دەرەوەی دەسەڵات ناترسێ، بەڵام ترسی راستەقینەی لە حزبە موئتەلیفەكانیەتی كە پێیوایە باریان نییە. بۆیە پرساندنی وا لێ بووە بە مەسەلەی مان‌و نەمان.
*
بۆ ئەو حكومەتەی ئێستا نابێ پرساندن وەك پردی سیڕاتی لێبكرێت‌و وا نیشان بدرێت كە ئەگەر لەكاتی متمانە وەگرتندا، چەند دەنگێك كەمتر بێنێت دەشكێت.
*
دەستبردن بۆ ترساندن لە پێناوی نەپرساندن، پارتی گۆشەگیر دەكات. سزادانی ئەو حزبانەی كە لە سۆنگەی ریفراندۆمەوە لە هەڵبژاردندا باجی قورسیان دا، ئێتیك نییە!
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand