پارتی بە كشانەوەی كاندیدەكانی لیستەكەی شەڕی عەبادی دەكات
2018-05-06 11:05:03
دوو كاندیدی لیستی نەسری حەیدەر عەبادی لە هەولێر و دهۆك كشانەوەو میدیاكانی پارتیش دەڵێن پەیوەندیان بە پارتیەوە كردووە، كشانەوەی ئەو كاندیدانەی لیستەكەی عەبادی لە كاتێكدایە، كە بونی كاندیدی لیستە عێراقیەكان بەتایبەتیش لیستەكەی عەبادی حزبە كوردیەكانی بەتایبەتیش پارتی توشی ئیحراجی كردووە، چونكە خاڵی سەرەكی بانگەشەی ئەم جارەی پارتی ریفراندۆم و خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەرە، كە لەلایەن هێزەكانی عێراق و بەفەرماندەیی حەیدەر عەبادی كراوە، كە بۆ هەڵبژاردنی 12ی ئایار بەشێك لە لیستە عێراقیەكان كاندیدیان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان هەیەو لیستی نەسر حەیدەر عەبادیش 23 كاندیدی لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان هەیە.
ئەمرۆ یەكشەمە ھیمان رەمزی، كاندیدی ژمارە 4ی هاوپەیمانیی نەسر، كە حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرۆكایەتیی دەكات، كشانەوەی خۆی لەو ھاوپەیمانێتیەكە راگەیاند، ئەگەرچی ئەو كاندیدە پاساوی كشانەوەی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە كە هاوپەیمانێتیەكەی عەبادی تەنها ئامانجی بەدەستهێنانی كورسیە نەك بەدەستهێنانی مافی هاوڵاتیان.
لە رۆژی ٣/٥/٢٠١٨ رەوشەن عەبدولسەلام، كاندیدی ژمارەی 3ی هاوپەیمانی نەسری حەیدەر عەبای لە پارێزگای دهۆك كشانەوەی خۆی لەو هاوپەیمانێتیە راگەیاندوو میدیاكانی پارتیش رایان گەیاند كە هاتۆتە ناو ریزەكانی پارتیەوە.
دەوترێت، بەشێك لە كشانەوەی كاندیداكان پەیوەندی بە فشاری پارتیەوە هەیە لەسەر كاندیدانەو بەشێكی پەیوەستە بە ئیغرای مادی و بۆ ئەو كاندیدانەو بەشێكیشیان دەوترێت پێشتر پارتی بە پلان ئەو كاندیدانەی خزاندۆتە ناو لیستەكەی عەبادیەوە بۆ ئەوەی لە كۆتایی بانگەشەدا بیانكشێنێتەوە.
...................................
بیرهێنانەوە
هاوپەیمانی سەركەوتن " النصر":
هاوپەیمانی سەركەوتن كە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرۆكایەتی دەكات لە (سلێمانی و هەولێر و دهۆك) لیستی كاندیدی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران هەیە، لیستەكەی عەبادی لە سلێمانی (9) كاندید لەخۆدەگرێت:
1- ژیان عەبدوڵا نوری عەبدوڵا
2- محەمەد نوری سەیفەدین محەمەد نوری محەمەد سەعید
3- ئیبراهیم رەشید عەبدوڵا عارف
4- بەكر حەبیب مەحمود محەمەد
5- ئومێد عەبدوڵا ساڵح عەبدولڕەحمان
6- شادمان رەشید زۆراب عەلی
7- سائیرە ئەكرەم محەمەد ساڵح
8- شیان رەشید رەحیم ئەمین
9- عیماد ئیسماعیل عەبدولقادر یوسف
عەممار حەكیم 14 كاندیدی لە سلێمانی هەیە، ئەیاد عەلاوی 4 كاندیدی لە سلێمانی هەیە، عەبادی لە سلێمانی 9 كاندیدی هەیە، عەبادی لە هەولێر 8 كاندیدی هەیە، عەبادی لە دهۆك 6 كاندیدی هەیە
هاوپەیمانی سەركەوتن لە پارێزگای هەولێریش لیستێكی كاندیدی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران هەیە، لیستەكەی هەولێری حەیدەر عەبادی پێكدێت لە (8) كاندید:
1- جەرجیس محەمەد حسێن عەدیل (جەرجیس گولیزادە)/ سەرۆكی لیست
2- عیماد كەمال سەعید مەولود
3- بەدیع شەرەفەدین عەزیز رەفیق
4- هێمن رەمزی مەحمود عەلی
5- خالید عەلی فارس ئەمین
6- ئیبراهیم سەمین ئەمین خورشید
7- ئەسرا شەرەفەدین عەزیز رەفیق
8- فەرقەد محەمەد زەیدان زەنون
هاوپەیمانێتییەكەی عەبادی بەهەمان شێوە لە پارێزگای دهۆك لیستی هەیە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، لیستەكەی عەبادی لە پارێزگای دهۆك پێكدێت لە (6) كاندید:
1- ناسر تۆفیق رەشید/ سەرۆكی لیست
2- شێركۆ عابید محەمەد رەشید
3- رەوشەن عەبدولسەلام حەسەن ئەتروشی
4- ئەنوەر محەمەد مەعسوم ئەنوەر
5- فادیە حسێن محەمەد ئەمین
6- عومەر عەلی سەعید عەبدولقادر
رەوتی نیشتمانی عەشائیری لە عێراق
ئەمەش رەوتێكی عێراقییە و لە پارێزگای هەولێر لیستێكی هەیە و لیستەكە لە (6) كاندیدی هەیە:
1- فەیسەڵ عارەب حەمەد ئیسماعیل
2- زانا عەزیز كەریم جەرجیس / سەرۆك زانا
3- فازیل عەزیز كەریم جەرجیس
4- دڵخۆش قادر ئیبراهیم قادر
5- مژدە عەزیز كەریم جەرجیس
6- دانا عەزیز كەریم جەرجیس