هەڵبژاردن لیستە عێراقییەكان كێشدەكات بۆ هەرێمی كوردستان
2018-04-16 17:33:46
ئامادەكردنی: فازل حەمەڕەفعەت
لەدوای شكستی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان، ئەوە تەنیا دەسەڵاتە فیدراڵییەكان نەبوون كە گەڕانەوە بۆ فڕۆكەخانە و دەروازە سنورییەكانی هەرێم، بۆ یەكەمجاریش لەدوای ئەو ریفراندۆمەوە لیست و لایەنە عێراقییەكان بەشێوەیەكی بەرفراوان لە رێگەی هەڵبژاردنەوە هاتنە ناو هەرێمی كوردستانەوە.
سەرەڕای ئەوەی لەدوای روخانی رژێمی پێشووی عێراقەوە، هەرێمی كوردستان بەپێی دەستور لە چوارچێوەی عێراقدا مایەوە، بەڵام هیچ كاتێك لیست و حزبە عێراقییەكان هاوشێوەی ئێستا لە پرۆسەی هەڵبژاردندا لیستیان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان نەبووە، بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجومەنی نوێنەران ژمارەیەك لیستی عێراقی لە سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان (هەولێر- سلێمانی- دهۆك) كاندیدیان هەیە، جگە لەوەی كە لە كەركوكیش بە چڕی زۆرینەیان كێبركێی لیستە كوردییەكان دەكەن.
بەشێوەیەكی گشتی (4) رەوت و هاوپەیمانی عەرەبی لە هەرێمی كوردستان كاندیدیان هەیە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، بەهەمویانەوە (47) كاندیدیان هەیە لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاكەی هەرێم.
رەوتی حیكمەی نیشتمانی
عەممار حەكیم كە بەر لە پرۆسەی هەڵبژاردن لە ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی جیابوەوە و رەوتێكی نوێی بەناوی (حیكمە) دامەزراند، لیستێكی لە پارێزگای سلێمانی لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانەوە پەسەندكراوە كە لە (14) كاندید پێكدێت.
حەكیم لەو سەركردە سیاسیانەی عێراقە كە پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ لایەنە كوردییەكاندا هەیە و بەردەوام سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات.
لیستی كاندیدەكانی رەوتی حیكمە بۆ پارێزگای سلێمانی:
1- قادر حەمەرەئوف مەجید/ سەرۆكی لیست
2- عیسا رەشید عەبدولفەرەج
3- خواستی ئیسماعیل عەلی محەمەد
4- سوارە عومەر كەریم ئەحمەد
5- چراخان لەتیف عارف محەمەد ساڵح
6- عەبدولسەمەد فاتیح فەتاح ئیسماعیل
7- شۆڕش ئەحمەد حەمەئەمین ساڵح
8- دڵسۆز عەلی عارف قادر
9- نامیق عەبدوڵا محەمەد كەریم
10- زارا كەریم ئەحمەد شەریف
11- رەنجدەر فەتاح رەشید فەرەج
12- گوڵاڵە جەلال ساڵح شەریف
13- سندوس نەجمەدین مەجید مەعروف
14- سەركۆ عومەر محەمەد ئەحمەد
لیستە عێراقییەكان 47 كاندیدیان لە هەرێمی كوردستان هەیەو 4 رەوت و هاوپەیمانێتی عێراقی لە هەرێم كاندیدیان هەیە
ئیئتیلافی نیشتمانی
ئیئتیلافی نیشتمانی كە ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق سەرۆكایەتی دەكات بەهەمان شێوە لیستێكی لە پارێزگای سلێمانی هەیە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، لیستەكەی عەلاوی لە سلێمانی لە (4) كاندید پێكدێت:
1- سامان عوسمان حسێن مەحمود/ سەرۆكی لیست
2- سیروان موحسین خالید جەمیل
3- زێڕین ئەحمەد ئەمین عەزیز
4- شیرین جەمال فەرەج قادر
هاوپەیمانی سەركەوتن " النصر":
هاوپەیمانی سەركەوتن كە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرۆكایەتی دەكات لە (سلێمانی و هەولێر و دهۆك) لیستی كاندیدی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران هەیە، لیستەكەی عەبادی لە سلێمانی (9) كاندید لەخۆدەگرێت:
1- ژیان عەبدوڵا نوری عەبدوڵا
2- محەمەد نوری سەیفەدین محەمەد نوری محەمەد سەعید
3- ئیبراهیم رەشید عەبدوڵا عارف
4- بەكر حەبیب مەحمود محەمەد
5- ئومێد عەبدوڵا ساڵح عەبدولڕەحمان
6- شادمان رەشید زۆراب عەلی
7- سائیرە ئەكرەم محەمەد ساڵح
8- شیان رەشید رەحیم ئەمین
9- عیماد ئیسماعیل عەبدولقادر یوسف
عەممار حەكیم 14 كاندیدی لە سلێمانی هەیە، ئەیاد عەلاوی 4 كاندیدی لە سلێمانی هەیە، عەبادی لە سلێمانی 9 كاندیدی هەیە، عەبادی لە هەولێر 8 كاندیدی هەیە، عەبادی لە دهۆك 6 كاندیدی هەیە
هاوپەیمانی سەركەوتن لە پارێزگای هەولێریش لیستێكی كاندیدی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران هەیە، لیستەكەی هەولێری حەیدەر عەبادی پێكدێت لە (8) كاندید:
1- جەرجیس محەمەد حسێن عەدیل (جەرجیس گولیزادە)/ سەرۆكی لیست
2- عیماد كەمال سەعید مەولود
3- بەدیع شەرەفەدین عەزیز رەفیق
4- ھیمان رەمزی مەحمود عەلی
5- خالید عەلی فارس ئەمین
6- ئیبراهیم سەمین ئەمین خورشید
7- ئەسرا شەرەفەدین عەزیز رەفیق
8- فەرقەد محەمەد زەیدان زەنون
هاوپەیمانێتییەكەی عەبادی بەهەمان شێوە لە پارێزگای دهۆك لیستی هەیە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، لیستەكەی عەبادی لە پارێزگای دهۆك پێكدێت لە (6) كاندید:
1- ناسر تۆفیق رەشید/ سەرۆكی لیست
2- شێركۆ عابید محەمەد رەشید
3- رەوشەن عەبدولسەلام حەسەن ئەتروشی
4- ئەنوەر محەمەد مەعسوم ئەنوەر
5- فادیە حسێن محەمەد ئەمین
6- عومەر عەلی سەعید عەبدولقادر
رەوتی نیشتمانی عەشائیری لە عێراق
ئەمەش رەوتێكی عێراقییە و لە پارێزگای هەولێر لیستێكی هەیە و لیستەكە لە (6) كاندیدی هەیە:
1- فەیسەڵ عارەب حەمەد ئیسماعیل
2- زانا عەزیز كەریم جەرجیس / سەرۆك زانا
3- فازیل عەزیز كەریم جەرجیس
4- دڵخۆش قادر ئیبراهیم قادر
5- مژدە عەزیز كەریم جەرجیس
6- دانا عەزیز كەریم جەرجیس