Draw Media

پەرلەمانتارێك بە  13 ملیۆن دینار سزا دەدرێت 

پەرلەمانتارێك بە  13 ملیۆن دینار سزا دەدرێت 

2019-09-22 19:33:10


درەو میدیا: 
دادگای بەرایی هەولێر لەبەرژەندی ( سەنگەر باڵەكی و ناسیح مەحمود) بڕیاریدا، ئەو دوو كەسەی كە لە گرتە ڤیدیۆیەكی خۆپیشاندانەكەی 25/3/2018دا دەردەكەون و هێرش دەكەنە سەر دكتۆر شایان عەسكەری و مۆبایلەكەی لەسەدەست دەشكێنن.
شایان عەسكەری كە ئێستا پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕانە لەپەرلەمانی كوردستان، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك بڕیارەكانی دادگای بڵاوكردۆتەوەو ئاماژەی بەوەكردووە" ئەمڕۆ بڕیاری دادگام بەدەست گەیشت كە من دەبێ بڕی ١١ ملیۆن دیناری عیراقی بدەم بەوانەی سكاڵایان لێ كردبووم و بڕی ٢ ملیۆن دیناری عیراقیش بۆ پارێزەرەكانیان، واتە بە ھەمووی دەبێ ١٣ ملیۆن دیناری عیراقی ڕادەست كەم"
لە خۆپیشاندانەكەی 25/3/2018 كە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، لە گرتە ڤیدیۆییەكدا ( سەنگەر باڵەكی و ناسیح مەحمود) دەردەكەون كە هێرش دەكەنە سەر شایان عەشكەری، بەڵام بەتۆمەتی نازڕاندنیان  سكاڵا لەسەر شایان عەسكەری تۆمار دەكەن و داوای ‌بڕی( 200 ملیۆن )دیناری عێراقی دەكەن.
 لە رونكردنەوەكەدا شایان عەسكەری ئەوەشی راگەیاندووە" كە  سكاڵای لەسەریان تۆمار كردووە، كە دادپەروەری دادگا بریاریدا من لەسەر ھەقم ، ھەر بڕە پارەیەكی بۆ من بێتەوە، دەیبەخشم بە نەخۆشانی شێرپەنجە" .
 
 


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand