Draw Media

رێككەوتنی دابەشكردنی پۆستەكانی پارێزگای هەڵەبجە راگیرا

رێككەوتنی دابەشكردنی پۆستەكانی پارێزگای هەڵەبجە راگیرا

2019-09-09 20:01:02


درەو میدیا:
ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی رێككەوتنی دابەشكردنی پۆستەكانی پارێزگای هەڵەبجەی راگرت و ئەمڕۆش ئەنجومەنی مەڵبەندی هەڵەبجەی یەكێتی رێككەوتنەكەی رەتكردەوە.
بەپێی زانیارییەكانی( درەو میدیا) لە كۆبونەوەی شەممەی رابردووی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیدا، دابەشكردنی پۆستەكانی پارێزگای هەڵەبجەی بەسترایەوە  بە دابەشكاری پۆستەكانی پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و ناوچەی باڵەكانی.
 لە كۆبونەوەكەدا سەركردایەتی یەكێتی نیگەران بوون لەو رێككەوتنەی كە لە رۆژی 2019/9/2 لە نێوان لایەنەكانی هەڵەبجە كراوە بۆ دابەشكردنی پۆستەكانی ئەو پارێزگایە، بەوەی پارتی لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و ناوچەی باڵەكانی كە یەكێتی دەنگی زۆری هێناوە تیایاندا، هیچ پۆستێك بە یەكێتی نەدراوە، بۆیە پێویست ناكات پۆست بدرێتە پارتی، پێیان وابووە كە یەكێتی لەبەرامبەر پارتی و لایەنە نزیكەكانی پارتی دەبنە كەمینە لە پارێزگای هەڵەبجە . 

سەرچاوەیەك لە مەڵبەندی هەڵەبجەی یەكێتی بە ( درەو میدیا)ی راگەیاند ئەمڕۆ ئەنجومەنی مەڵبەندی یەكێتی لە هەڵەبجە كۆبونەتەوەو بەكۆی دەنگ رێككەوتنی دابەشكردنی پۆستەكانی پارێزگای هەڵەبجەیان رەتكردۆتەوە، ئەویش لەبەر رۆشنایی بڕیاری ئەنجومەنی سەركردایەتی حزبەكەیان .
رەتكردنەوەی رێككەوتنی لایەنەكانی هەڵەبجە لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان دوای هۆشدارییەكی پەرلەمانتارێكی یەكێتی (سەركۆ ئازاد گەڵاڵی)هات بۆ مەكتەبی سیاسی سەركردایەتی حزبەكەی كە لە سایتی(درەو میدیا) بڵاوكرایەوە سەبارەت بە  بەدەستەوەدانی پارێزگای هەڵەبجە بە پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاندبوو" پارتی لە هەڵەبجە پۆست بارانكراوەو زۆرینەی پۆستەكانی پارێزگای هەڵەبجە لای پارتی و هاوئاوازەكانێتی".
 
رێككەوتنی لایەنەكانی هەڵەبجە لە 2/9/2019 
ئەنجومەنی پارێزگا 25 كورسی
•    لیستی خزمەت( یەكگرتوو 4 – كۆمەڵ 3) 7 كورسی ئەنجومەنی پارێزگا
•    لیستی یەكێتی 6 كورسی ئەنجومەنی پارێزگا
•    لیستی گۆڕان 5 كورسی ئەنجومەنی پارێزگا
•    لیستی پارتی 3 كورسی ئەنجومەنی پارێزگا
•    لیستی بزوتنەوە 2 كورسی ئەنجومەنی پارێزگا
•    لیستی شیوعی و سۆسیالیست 1 كورسی ئەنجومەنی پارێزگا
•    كاكەییەكان 1 كورسی ئەنجومەنی پارێزگا

بەرێوەبەرە گشتیەكان
•    لیستی خزمەت( یەكگرتوو 2 – كۆمەڵ 2) 4 بەڕیوەبەری گشتی
•    لیستی یەكێتی 4 بەریوەبەری گشتی
•    لیستی گۆڕان 3 بەریوەبەری گشتی
•    لیستی پارتی 3 بەریوەبەری گشتی
  

پۆستەكانی پارێزگای هەڵەبجە
* پارێزگاری هەڵەبجە - یەكێتی 
* جێگری پارێزگار - گۆڕان 
* جێگری پارێزگار - یەكگرتوو 
* قایمقامی ناوەند - گۆڕان 
* ناحیەی خۆرماڵ بكرێتە قەزا - پارتی 
* ناحیەی بیارە - گۆڕان 
* ناحیەی بەمۆ - سۆسیالیست 
* ناحیەی سیروان - كۆمەڵ 

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand