Draw Media

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: پارتی لە هەڵەبجە پۆست بارانكراوە

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: پارتی لە هەڵەبجە پۆست بارانكراوە

2019-09-06 10:45:20


درەو میدیا: 
پەرلەمانتارێكی یەكێتی، مەكتەبی سیاسی حزبەكەی ئاگادار دەكاتەوە، لە بەدەستەوەدانی پارێزگای هەڵەبجە بە پارتی دیموكراتی كوردستان و دەڵێت" پارتی لە هەڵەبجە پۆست بارانكراوەو زۆرینەی پۆستەكانی پارێزگای هەڵەبجە لای پارتی و هاوئاوازەكانێتی".
سەركۆ ئازاد گەڵاڵی پەرلەمانتاری هەڵەبجە لە پەرلەمانی كوردستان لە وتارێكدا كە بۆ درەو میدیای ناردووە، رایدەگەیەنێت" ئایە بە چ پێوەرێك یەكێتی لە كۆی ٢٥ ئەندامى ئەنجومەن تەنھا ٦ ئەندامی ھەیە و پارتی و ھاوئاوازەكانی زۆرینەبن و زیاتر لە ١٢ ئەندامیان ھەیە لە ئەنجومەنەكە بێ ھەژماركردنی  ٤ ئەندامی یەكگرتوو كە ھاوبەشی پارتی دیموكراتە لە دەسەڵاتی جێبەجێكردنی شاری دھۆكدا !!"
ئەو پەرلەمانتاری یەكێتی گلەیی ئەوە لە سەركردایەتی حزبەكەی دەكات" كە سەرەرای ئەوەی رێككەوتنیان لەگەڵ پارتی هەیە بەڵام پارتی بە كردەیی نەهاتۆتە پێشەوە بۆ دانانی پارێزگاری كەركوك كە لەژێر هەڕەشەی تەعریبدایە، بەڵام  پارێزگای هەڵەبجە كە هیچ مەترسیەكی لەسەرنیە لە ژێر حوكمرانی یەكێتیدایە پێشكەشی پارتی كردوە"


دەقی نوسینەكەی سەركۆ ئازاد گەڵاڵی

رێكەوتنی لایەنەكان لە پێناو ڕازیكردنی پارتی بوو یاخود خزمەتكردنی پارێزگای ھەڵەبجەیە

وەك لای ھەمووان ڕوونە پارێزگایی ھەڵەبجە  و خەڵكی ھەڵەبجە سیمبولی قوربانیدانی گەلی كوردە لە ڕابردوودا  بەئەنجامدانی تاوانی جینۆساید و كیمیاباران تابلۆی چەوساندنەوەی گەلەكمان بە رۆحی منداڵە پەپولە ئاساكانی تا بە تەمەنترین ژن و پیاوی ھەڵبجە نەخشێندرا و پشانی ھەموو جیھانیاندرا ،
لەدوای ئازادكردنی كوردستان و ڕوخانی ڕژێمی سەدامی گۆڕ بەگۆڕەوە یەكێكە لە ناوچە مەنكوب بێ خزمەت گوزاری لە ئاستی عێراق و ھەرێمی كوردستان ھەلەبجەیە ،
ئەم پارێزگایە كەمترین ئاوڕی لێدراوەتەوە لە لایەن ھەرێم  و بەغداد بەلام لەپاڵ ئەم ھەموو نەھامەتی و بێ خزمەت گوزاریەوە ئەوەی جێگایی دڵخۆشی بوو پەڕلەمانی كوردستان لە دانیشتنی نا ئاسایی ژمارە (٢) ی ڕۆژی ٢/٥/٢٠١٥ بڕیاری دەركردنی یاسای ژمارە (١) ساڵی ٢٠١٥ یاسایی ئیدارەی پارێزگای ھەڵەبجەی لە ھەرێمی كوردستان —عێراق دەركرد ،مەبەستی دەرچواندن  و جێبەجێكردنی یاساكە بریتی بوو لە پێكھێنانی ئیدارەی بەتایبەتمەندی خۆی و لابردنی ڕێگری یاسایی بۆ پێكھێنانی پارێزگاكە  كە ببێتە ھاندەر بۆ خزمەتكردنی  زیاتری دانیشتوانی پارێزگاكەو كەمكردنەوەی لێكەوتەكانی تاوانی جینۆساید بوو ،بەڵام دوای زیاتر لە (١٣٦٥)ھەزار وسێسەد و شەست و پێنچ ڕۆژ واتە دوای سێ سال و ٧مانگ و (٥٥ )كۆبنەوە لاینەكان و بەتایبەت پارتی و ھاوپەیمانەكانی نەیان ھێشت ئەنجومەنی پارێزگایی ھەڵەبجە دروست بێت تا بەرژەوەندیەحیزبیەكانی خۆیان چەسپێنرا 
ئەویش لە سەر مافی خەڵكی ھەڵەبجە و گوێنەگرتن لە بۆچونی دەنگدەرانی ئێستای داینشتوانی ھەڵەبجە  ،بۆیە بە مافی خۆمی دەزانم لە پێشەكیدا ڕەخنە كانی خۆم ئاراستەی حیزبەكەی خۆم بكەم لە پارێزگاكە كە چۆن لە ئێستادا رازی بوون بەم ڕێكەوتنە كە پێشتر تەنھا لایەنێك كە پارتی بو توانی رێگری بكات  لە دروست كردنی ئەنجومەنەكە تا بەشێوەیەك بێت داخوازی خۆی و ھاوئاوازەكانی جێگابكاتەوە بچەسپێنێت لەسەر ماف و بەركەوەتەی یەكێتی لە كاتێكدا ئێمە لە سەرتایی رێكەوتنمان لە گەڵ پارتی كابینەی نۆیەمی حكومەت مان گرێدا بە پارێزگایی كەركوكەوە بەلام پارتی دیموكراتی كوردستان  تائێستا بە كردەی نەھاتۆتە پێشوە بۆ دانانی پارێزگایەكی كورد لەو شارە كە لای ھەموان ڕوونە  كە قودس و دڵی كوردستان لەژێر ھەڕشەی تەعریب و وێرانكردندایە ،لەبەرمبەریشدا  یەكێتی ھاتووە پارێزگایەك كە لە ژێر حوكمرانی خۆیدایە پێشكەشی كردوە  و لە گەڵی رێبكەویت كە ئەو پارێزگایە ھیچ مەترسیەكی لە سەر نیە بگرە پارێزگاكە بە باشی كارە كارگێڕی و دارایی خۆی ئەنجامدەدات ،
 ئایە بەڕێزان  لە مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی ئاگادارن لەم بەدەستدانەوەی پارێزگایەك بە پارتی كە  تا ئێستا دەسەڵاتەكانی وەزارتی ھەرێم دیاری نەكراوە لەلایەن سەرۆكی حكومەتەوە و فەرمانی دەستبەكاربونی چەند دەستەیەك كە بەركەوەتەی  یەكێتیە نەداوە لە حكومەت بەڵام پارتی پۆست باران كراوە رێكەوتن لە سەر  بەڕێوبەری ناحیەش كراوە لە گەڵ پارتی ، ئایە بە چ پێوەرێك یەكێتی لە كۆی ٢٥ ئەندام ئەنجومەن تەنھا ٦ ئەندامی ھەیە و پارتی و ھاوئاوازەكانی زۆرینەبن و زیاتر لە ١٢ ئەندامی ھەیە لە ئەنجومەنەكە بێ ھەژماركردنی  ٤ ئەندامی یەكگرتوو كە ھاوبەشی پارتی دیموكراتە لە دەسەڵاتی جێبەجێكردنی شاری دھۆكدا !! لە كاتێكدا پارتی ھێزی پێنجەمی شارەكەیە ببێت بە ھێزی یەكەمی فعلی لە شارەكە بە مەرجێك لە ھەڵبژاردنەكان لە چەندین ناوچە  ژێر دەسەڵات و ھەژمونی پارتی دیموكراتی كوردستان  یەكێتی ھێزی یەكەمە تەنانەت بەرێوبەری ناحیەش  نەدراوە پێی ئایە ئەم سەخەواتە و بەخشینەی یەكێتی لە سەر چ بنەمایەكە بۆمان روونبكەنەوە !!!
چ غەدرێكە گوێ لە داینشتوانی ھەلەبجە ناگیرێ و بە بەركەوتەی ٢٠١٤ مامەڵەدەكەن كە ئێستا ساڵی ٢٠١٩ یە وا بەروو سالی ٢٠٢٠ دەڕۆین كە سەنگ و قورسایی لاینەكان گۆرانكاری بەسەردا ھاتوە و لایەنی نوێ لە گۆرەپانەكە دروست بوە؟؟بە چ مافێك  كاكەیەكان بێ بەش كراون لە دەسەڵاتی خۆجێ پارێزگاكە كە خەڵكی ڕەسەنی پارێزگای ھەڵەبجەن لەم دابەشكرایە پڕ ناداد و كارەساتەدا ھیچ بەڕێوبەرێكی گشتیان پێ ڕەوا نەبینون ؟ 
لە كۆتایدا باشترین چارەسەر بۆ رێگرتن لەم ناحەقی و نادادی و گوێنەگرتن لە خەڵكی ھەلەبجە بریتیە لە  ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بۆ ئەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا ھەڵبژێردراوی خەلكی شارەكە بن نەك سەپێنراوی حیزبەكان بێت 
لەم سۆنگەیەوە بە مافی خۆم دەزانم وەك نوێنەری پارێزگایی ھەلەبجە  بێدەنگ نەبم بەرامبەر ئەم غەدر و ستەمەی بەرامبەر داینشتوانی ھەڵبجە و كاكەیەكان و دەنگدەرانی یەكێتی كراوە  بۆ ڕایگشتی ڕوونبكەمەوە ئەم رێكەوتنە جگە لە جێگرتنەوەی داخۆزیەكانی پارتی و ئیش دۆزینەوە بۆ كۆمەلێك كەس  ھیچی تێدا نابینن بۆ پەرۆشی خزمەتی ھەلەبجە  و ئەو ئەنجومەنە لە ئێستادا نوێنەرایەتی حەقیقی خەلكی ھەلەبجە ناكات تا ھەلبژاردنەكان نەكرێت و ئەنجومەنێكی ھەڵبژێردراو نەیتەكایەوە .

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی
ئەندام پەرلەمانی كوردستان /لە پارێزگایی ھەلەبجە
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand