ئینفۆگرافیك: هەرێمی كوردستان لە هەڵبژاردنی عێراقدا
2018-04-15 13:16:15
بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە بڕیارە لە 12ی ئایاری 2018 بەرێوەبچێت، هەرێمی كوردستان ( 44) كورسی گشتی و 2 كورسی كۆتای مەسیحی، لە پەرلەمانی عێراق هەیە و دیاریكراوە بەمشێوەیە: هەولێر ( 15 ) كورسی 1 كورسی كۆتا ، سلێمانی ( 18 ) كورسی و دهۆك ( 11 ) كورسی 1 كورسی كۆتا.
بە پێی داتاكانی دەستەی هەرێمی كوردستانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە سێ پارێزگاكەی هەرێم بۆ هەڵبژاردنی مانگی ئایاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ( 3.144.730 ) دەنگدەر. 530 كاندیدی پیاو و 147 كاندیدی ژن لە 25 لیست كە لە 19 حزب و 4 هاوپەیمانێتی و دوو سەربەخۆ پێكهاتووە كێبركێی بەدەستهێنانی ئەو 46 كورسییەی سێ پارێزگاكەی هەرێم دەكەن.
لە هەڵبژاردنی 30ی نیسانی 2014 دا (2717082 )كەس مافی دەنگدانیان هەبوو .
بابهتی پهیوهندیدار