Draw Media

لە 4 رۆژدا 78 پێشێلكاریی بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان كراوە

لە 4 رۆژدا 78 پێشێلكاریی بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان كراوە

2018-03-29 11:01:02


راگەیەنراوێك سەبارەت بە پێشێلكاری بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان لەماوەی 4 رۆژی خۆپیشاندانەكان بڵاودەكاتەوە.
لە راگەیەنراوەكەدا سەنتەری میترۆ  رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ رۆژی ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم 78 پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به‌ 48 رۆژنامه‌نوس و كه‌ناڵی راگه‌یاندن ئه‌نجامدراوه‌.

سه‌نته‌ری میترۆ سەنتەری میترۆ ئاماژە بەوەش دەكات "له‌ چوار رۆژی رابردودا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ به‌رگی فه‌رمی و به‌رگی مه‌ده‌نییه‌وه‌ هێرشێكی فراوانیان كردوه‌ته‌سه‌ر خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی و ئاشتی خوازانه‌ی خه‌ڵك و رۆژنامه‌نووسان و كه‌ناڵه‌كانی میدیایان كردوه‌ته‌ ئامانج".

ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی‌ له‌ ماوه‌ی‌ چوار رۆژی‌ سه‌ره‌تای‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ تۆماركراون: 78 پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به‌ 48 رۆژنامه‌نووس و كه‌ناڵی راگه‌یاندن ئه‌نجامدراوه‌، كه‌ برتین له‌: 
ده‌ستگیر كردن به‌بێ‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر: 9
ده‌ستگیر كردن به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر: 1
رێگری‌: 38
هێرش و لێدان: 10
زه‌وتكردنی‌ كه‌لوپه‌لی‌ رۆژنامه‌نووسی‌: 12
داخستنی‌ كه‌ناڵ: 1
سوكایه‌تی‌: 7

له‌ سه‌ره‌تای‌ ده‌ستپێكردنی‌ خۆپیشاندانه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كان رێگه‌ نادرێت په‌یامنێری‌ كه‌ناڵی‌ ئێن ئاڕتی‌ له‌ قه‌زای‌ ئامێدی‌ رووماڵ بكات. 

25ی‌ ئازار كه‌ناڵی‌ ناوخۆی‌ (خابیر) نزیك له‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ كوردستان له‌ قه‌زای‌ زاخۆ له‌لایه‌ن هێزێكی‌ ئه‌منییه‌وه‌ داده‌خرێت. 

25ی‌ ئازار، (وریا حه‌مه‌ كه‌ریم) په‌یامنێر و به‌رپرسی‌ نوسینگه‌ی‌ ئێن ئاڕتی‌ له‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی‌ پارێزگاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ ده‌ستگیرده‌كرێت. 

25 ئازار، رۆژنامه‌نووسی‌ سه‌ربه‌خۆ (به‌شدار عوسمان) له‌  هه‌ولێر له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیرده‌كرێت. 

25ی‌ ئازار، له‌ سلێمانی‌ له‌ كاتی‌ روماڵی‌ خۆپیشاندانی‌ مامۆستایانی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ سوكایه‌تی‌ به‌ په‌یامنێری‌ كه‌ناڵی‌ سپێده‌ (یادگار حاجی‌ و خه‌بات حامد) ده‌كرێت و رێگه‌ ناده‌ن روماڵ بكه‌ن. 

25ی‌ ئازار، له‌ شاری‌ هه‌ولێر له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ به‌فیشه‌كی‌ پلاستیكی‌ و به‌ده‌مانچه‌ هێرشده‌كه‌نه‌  سه‌ر پەیامنێران (رێناس علی‌ و هێرش قادر،  وێنه‌گران محمه‌د ئیدریس و ئامانج سامی‌) له‌ كه‌ناڵی‌ ئێن ئاڕتی‌، به‌و هۆیه‌وه‌ سیانیان بیرنداربوون. 

25ی‌ ئازار، له‌ كاتی‌ روماڵی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی‌ فریاكه‌وتن، رێگری‌ له‌ په‌یامنێری‌ كه‌ناڵی‌ كوردستان 24 ( دالیا كه‌مال و وێنه‌گر به‌رهه‌م جه‌مال) ده‌كرێت. 

25ی‌ ئازار، له‌به‌رده‌م دادگای‌ سلێمانی‌ له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ سوكایه‌تی‌ به‌ (بێستون محەمه‌د) په‌یامنێری‌ كه‌ناڵی‌ سپێده‌ ده‌كرێت.

26 ئازار، له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی‌ فێركاری‌ هه‌ولێر له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ رێگری‌ له‌ په‌یامنێری‌ كه‌ناڵی‌ رووداو، (سیامه‌ند كه‌ریم) ده‌كرێت. 

26ی‌ ئازار، له‌ به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ په‌روه‌رده‌ له‌ قه‌زای‌ سۆران، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ رێگری‌ له‌ (ئیبراهیم ئیسماعیل) په‌یامنێری‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ په‌یام ده‌كرێت روماڵی‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ بكات. 

26ی‌ ئازار، له‌ پارێزگای‌ دهۆك له‌لایه‌ن هێزێكی‌ ئه‌منییەوه‌ رێگری‌ له‌ (په‌یامنێر مازن شه‌نگال و وێنه‌گری‌ knn  مه‌سعود هادی‌) ده‌كرێت و ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانیاندا ده‌گیرێت. 

26ی‌ ئازار، له‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر له‌لایه‌ن هێزێكی‌ ئه‌منییەهوه‌ رێگری‌ له‌هه‌ردوو په‌یامنێری‌ كه‌ناڵی‌ knn (هه‌ژار ئه‌نوه‌ر، ساڵح هه‌ركی‌) ده‌كرێت. 

26ی‌ ئازار، له‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ رێگری‌ له‌ (بڕیار محمه‌د) په‌یامنێری‌ ئاژانسی‌ رۆژنیو ده‌كرێت. 

26ی‌ ئازار له‌ قه‌زای‌ زاخۆ له‌لایه‌ن هێزێكی‌ ئه‌منییەهوه‌ هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر رۆژنامه‌نووسی‌ سه‌ربه‌خۆ (حه‌سه‌ن حسێن) لێیده‌ده‌ن.  

26ی‌ ئازار، له‌به‌رده‌م دادگای‌ سلێمانی‌ له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ رێگری‌ په‌یامنێری‌ كه‌ناڵی‌ رووداو (جه‌مال ئه‌حمه‌د جه‌میل و وێنه‌گر ئالان محمه‌د) له‌ هه‌مان رۆژ بۆجاری‌ دووه‌م له‌ په‌خشی‌ راسته‌وخۆدا خۆپیشانده‌ران هێرشدەكه‌نه‌وه‌ سه‌ر هه‌ردووكیان. 


26ی‌ ئازار، (یاسر عه‌بدولره‌حمان) په‌یامنێری‌ كه‌ناڵی‌ سپێده‌ له‌ شاری‌ دهۆك له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ بۆماوه‌ی‌ چه‌ند كاتژمێرێك ده‌ستگیرده‌كرێت. 

26ی‌ ئازار، (ئاراس عه‌زیزی‌ په‌یامنێر و موته‌لیب خۆشه‌وی‌ وێنه‌گر) له‌ كه‌ناڵی‌ په‌یام له‌ شاری‌ هه‌ولێر له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند كاتژمێرێك ده‌ستگیرده‌كرێن. 

26ی‌ ئازار، (سیروان زێباری‌) میدیاكار له‌ كه‌ناڵی‌ سپێده‌ له‌ قه‌زای‌ ئاكرێ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌مینه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێت. 

26ی‌ ئازار، به‌مه‌به‌ستی‌ روماڵكردنی‌ كۆنگره‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ مامۆستایانی‌ ناڕازی‌ له‌ پاركی‌ كانیاو له‌ شاری‌ هه‌ولێر، له‌لایه‌ن هێزێكه‌وه‌ رێگری‌ له‌ تیمێكی‌ كه‌ناڵی‌ ئێن ئاڕتی‌ (هێرش قادر، كارزان كه‌ریم)كرا و سوكایه‌تیان پێكردن. 

26ی‌ ئازار، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ شاری‌ هه‌ولێر رێگری‌ له‌ تیمێكی‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ په‌یام (وه‌لید سه‌لیم، یوسن عه‌بدوڵڵا) ده‌كرێت روماڵی‌ خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن. 

27ی‌ ئازار، له‌لایه‌ن هێزێكی‌ ئه‌منیه‌وه‌ له‌به‌رده‌م پاركی‌ شانه‌ده‌ر له‌شاری‌ هه‌ولێر هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر دووتیمی‌ رۆژنامه‌وانی‌ كه‌ناڵی‌ ئێن ئاڕتی‌ (هێرش قادر، ئامانج سامی‌، رێناس علی‌، كارزان كه‌ریم) رێگریان لێده‌كرێت روماڵ بكه‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كه‌لو په‌له‌ رۆژنامه‌وانیه‌كانیان و كه‌لو په‌له‌ تایبه‌تیه‌كانی‌ هه‌ردوو تیمه‌كه‌ ده‌گیرێت و تا ئاماده‌كردنی‌ ئه‌م راپۆرته‌ كه‌لوپه‌له‌كانیان ده‌ست به‌سه‌ره‌. 

27ی‌ ئازار، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ شاری‌ هه‌ولێر رێگری‌ له‌ تیمێكی‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ په‌یام (وه‌لید سه‌لیم، یوسن عه‌بدوڵا) ده‌كرێت روماڵی‌ خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن.

27ی‌ ئازار، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ شاری‌ هه‌ولێره‌وه‌ رێگری‌ له‌ رۆژنامه‌نووس (ئالان ساحیبقڕان) ده‌كرێت روماڵی‌ خۆپیشاندانه‌كان بكات. 


27ی‌ ئازار، (ئاكار فارس) په‌یامنێری‌ كه‌ناڵی‌ سپێده‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییەكانه‌وه‌ ده‌ستگیرده‌كرێت. 

27ی‌ ئازار، له‌ شاری‌ هه‌ولێر كه‌سێك به‌به‌رگری‌ مه‌ده‌نییه‌وه‌ په‌لاماری‌ ژنه‌ رۆژنامه‌نووس (نیاز عه‌بدوڵا) ده‌دات و هێرشدەكاته‌ سه‌ری‌ و له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ رێگری‌ ده‌كرێت ئازاری‌ پێبگات. 

27ی‌ ئازار، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ شاری‌ هه‌ولێر رێگری‌ له‌ (هانا چۆمانی‌) په‌یامنێری‌ سایتی‌ دواڕۆژ ده‌كه‌ن روماڵ بكاو په‌لاماری‌ ده‌ده‌ن، بۆ رۆژی‌ 28ی‌ مانگ، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ بۆ جاری‌ دووه‌م په‌لامار ده‌درێت و ئه‌شكه‌نجه‌ی‌ ده‌ده‌ن و بۆ ماوه‌ی‌ 2 كاتژمێر ده‌ست به‌سه‌ر ده‌كرێت. 

27ی‌ ئازار، قه‌زای‌ ئاكرێ‌ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێك به‌به‌رگی‌ سه‌ربازییه‌وه‌ (دڵبرین شێروانی‌) په‌یامنێری‌ كه‌ناڵی‌ كوردستا نیوز په‌لامار ده‌درێت و ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێت و دواتر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ستگیری‌ ده‌كه‌ن. 

28ی‌ ئازار، (عەممار ره‌جه‌ب) وێنه‌گری‌ كه‌ناڵی‌ NRT له‌ شاری‌ دهۆك، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیرده‌كرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand