سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

رێككەوتن لەگەڵ بەغداد، (موچە یان مینحە)

بڵاوکراوەتەوە لە : 16 تەمموز 2025

 رێككەوتن لەگەڵ بەغداد، (موچە یان مینحە)

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە، پرسی موچەی موچەخۆرانی هەرێم و گفتوگۆكان لەگەڵ بەغداد بۆ رێككەوتن تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ دەبێت.
گفتوگۆكە لەلاەن ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و كەمال محەمەد وەزیری سامانەسروشتییەكانەوە بەڕێوە دەبرێت.
گفتوگۆ لەسەر پرسی رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد دەكرێت كە گەیشتووەتە كوێ، ئەگەر نزیكبن لە رێككەوتن ئەوا لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیار لەسەر رێككەوتن دەدرێت و لەگەڵ بەغداد رێكدەكەون.
ئەگەر لەگەڵ بەغداد رێكنەكەون ئەوا بڕیار دەدەن بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستدا بڕیاری خەرجكردنی موچە بدەن.
بەپێی زانیارییەكان ئەو داهاتەی لەبەردەستی حكومەتی هەرێمی كوردستاندایە لە نێوان (400 – 450) ملیار دینارە كە بەشی لە (50%)ی موچە دەكات.
دوو پێشنیاز گفتوگۆی لەسەر دەكرێت بۆ دابەشكردنی موچە:
-    دابەشكردنی موچە بە لێبڕین كە رێژەكەی هێندە زۆرە رەنگە نەتوانن بڕیاری لەسەر بدەن كە لە نێوان (50% - 60%) لێبڕین دەبێت
-    پێشنیازی دووەم، ئەو پارەیەی لەبەردەستدایە وەكو (مینحە) دابەش بكرێت بەپێی پارەیە بەچەند بەشێك (500) هەزار دینار، (400) هەزار دینار، (250) هەزار دینار، بەو شێوەیە دابەشبكرێت و ناوی موچەی لێنەنرێت و وەكو مینحە دابەش بكرێت. 
ماوەی زیاتر لە (75) رۆژە موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان موچەیان وەرنەگرتووە، بۆ موچەی مانگێك (998) ملیار دینار پێویستە،
موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان (75) رۆژ واتا دوو مانگ و نیوە موچەیان وەرنەگرتووە، مانگانە بڕی پێویست بۆ موچە (998) ملیار دینارە كۆی گشتی ئەو (75) رۆژە دەكاتە ( 2 ترلیۆن و 495 ملیار) دینار، واتا ئەگەر موچەخۆرێك مانگانە (ملیۆنێك) دینار موچەكەی بێت ئەوا بۆ ئەو (75) رۆژە بڕی ( 2 ملیۆن و 500 هەزار) دینار موچەی لای حكومەتە.
بەئەژماركردنی راپۆرتی وەزارەتی دارایی عێراق و هەردوو دیوانی چاودێری دارایی هەرێم و بەغداد بۆ چوارمانگی 2025 ، داهاتی (75) رۆژی ناوخۆی هەرێم (730) ملیار دینار و داهاتی نەوت (980) ملیار و پارەی هاوپەیمانانیش (50) ملیار دینار بووە، بەڵام كۆی خەرجییەكانی حكومەتی هەرێم لە (75) رۆژدا بەبێ موچە تەنیا (395) ملیار دیناربووە.

راپۆرتی پەیوەندیدار

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 5 کاتژمێر

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
پێش 13 کاتژمێر

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە

null
١٣ ئایار ٢٠٢٦

هەشت كابینە لە دوای روخانی سەدامەوە