Draw Media

داهاتی نەوت لە (2023-2024) بڕی (9 ترلیۆن و 415 ملیار) دینار بووە

داهاتی نەوت لە (2023-2024) بڕی (9 ترلیۆن و 415 ملیار) دینار بووە

2025-05-30 12:23:12



درەو:
وەزارەتی دارایی عێراق پاڵپشت بە راپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی هەرێم و عێراق داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.
بەپێی راپۆرتەكەی وەزارەتی دارایی عێراق داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان لە دوای وەستانی نەوت بە بۆری لە (2023 – 2024) دا بریتی بووە لە:
•    ساڵی 2023: (4 ترلیۆن و 708 ملیار و 587 ملیۆن و 855 هەزار) دینار
•    ساڵی 2024: (4 ترلیۆن و 706 ملیار و 430 ملیۆن و 390 هەزار) دینار
داهاتی نەوتی هەرێم (2023 - 2024)
نوسراوەكەی وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بە داهاتی نەوتی هەرێم بۆ ساڵی (2025) نەكردووە، بەڵام بۆ ساڵانی (2023 - 2024) بە بڕی (9 ترلیۆن و 415 ملیار و 18 ملیۆن و 245 هەزار) دینار خەمڵاندراوە، بە جۆرێك لە ساڵی (2023) داهاتی نەوتی هەرێم بڕی (4 ترلیۆن و 708 ملیار و 587 ملیۆن و 855 هەزار) دینار بووە، لە ساڵی (2024) بڕی (4 ترلیۆن و 706 ملیار و 430 ملیۆن و 390 هەزار) دینار بووە، وەك لە چارتی ژمارە (1)دا هاتووە.
لەدوای راگرتنی نەوتی هەرێمی كوردستان بە بۆری لە 25/3/2023 ەوە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان نەوت بەرهەمدەهێنن، (درەو) لە مانگی یەكی ئەمساڵ راپۆرتێكی سەبارەت بە بەرهەمهێنان و فرۆشی نەوت و داهاتەكەی بڵاوكردەوەو تەواو نزیكە لەو ژمارەیەی كە وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویكردووەتەوە " لە ساڵی 2024دا لە كێلگەكانی هەرێمی كوردستاندا  رۆژانە (310 -320) هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە، كۆی داهاتەكەی (4 ترلیۆن و 610 ملیار) دینار بووە، (2 ترلیۆن و535 ملیار ) دیناری بۆ حكومەت و (2 ترلیۆن و 74 ملیار ) دیناری بۆ كۆمپانیاكان بووە".

 

دەقی راپۆرتەكەی (درەو)

نەوت لە 2024 دا: زیاتر لە (110) ملیۆن بەرمیل فرۆشراوە بە (4) ترلیۆن دینار

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand